هەژمار   

ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

گەڕان لە ڕووداو٢٤ - ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی کوردی

وشەیەک بنووسە بۆ گەڕان لە هەواڵ و وتارەکان

وتارەکانی تر
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک‌وەزیری ئیسرائیل بە ئەمریکای ئاگادارکردووەتەوە کە ڕێگە بە درێژبوونەوەی گفتوگۆکانی لەگەڵ تاران نەدات. فاکس‌نیوز ڕایگەیاند لە ئەگەری شکستی گفتوگۆکاندا، ئەمریکا ڕژێمی تێرۆریستی ئێران لەناودەبات. هاوکات، ترامپ ٤٨ کاتژمێر مۆڵەتی بە تاران داوە. پوتین: شەڕی ئۆکراینا نزیکەی کۆتایی دێت پوتین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە پێی وایە شەڕی ئۆکراینا نزیکەی کۆتایی دێت. دوو به‌رپرسى باڵاى سعودى زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كه‌ن له‌باره‌ى دیاریكردنى هێڵه‌ سوره‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌به‌رده‌م واشنتۆندا کاردانەوەی سەرەتایی واشنتۆن تێکەڵەیەک بوو لەسەرسوڕمان‌و بێئومێدی، هەرچەندە ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان ئەنجامدا بۆ گۆڕینی ئەم بڕیارە، بەڵام سوربونی ڕیاز وایکرد، کۆشکی سپی بەناچاریی ستراتیژییەتی خۆی بگۆڕێت. بەردەوامی دەستبەسەرکرانی ڕەسووڵ یادیار لە بۆکان دوای پێنج مانگ ڕەسووڵ یادیار، هاووڵاتیی کوردی بۆکان، دوای ٥ مانگ لە دەستبەسەرکران هێشتا لە بەندیخانەی ناوەندی بۆکانە و دۆخی تەندروستییەکی خراپی هەیە. کورد لە نێوان ئاگری جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران وتارێک لە سەرچاوەی Truthdig بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا ڕەوشی کورد لە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ڕژێمی تێرۆریستی ئێراندا شیدەکرێتەوە. به‌حره‌ین تۆڕێکی پەیوەندیدار بە ڕژێمی تێرۆریستی ئێران ئاشکرا کرد به‌حره‌ین ڕایگەیاند کە تۆڕێکی پەیوەندیدار بە ڕژێمی تێرۆریستی ئێرانی دۆزیوەتەوە و ٤١ کەسی لەو بارەیەوە دەستگیر کردووە، هاوکات شورای هاریکاری کەنداوی عەرەبی پشتیوانی خۆی بۆ ئەم هەنگاوە دووپات کردووەتەوە. کەمکردنەوەی ئاهەنگی سەربازی ڕووسیا بەهۆی ترسی هێرشی ئۆکراینا ڕووسیا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بەبێ تانک و چەکی قورس ئاهەنگی ڕۆژی سەرکەوتنی گەڕاندەوە، بەهۆی ترسی هێرشی درۆنی ئۆکراینا. ترامپ: لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی قوتابخانەی میناب بەردەوامە دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی قوتابخانەی میناب بەردەوامە و ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێن. بەپێی ڕاپۆرتەکان، زیاتر لە ١٨٠ کەس کوژراون. هێرشی ئەمریکا بۆ سەر تانکەرەکانی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران ئەمریکا تانکەرەکانی ڕژێمی تێرۆریستی ئێرانی بۆردوومان کرد کە هەوڵی شکاندنی بلۆکادەکەیان دەدا، چاوەڕێی وەڵامی پلانی ئاشتی دەکات. جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان ڕژێمی تێرۆریستی ئێران سزای لەسێدارەدانی محەممەد تەقی شاوەیسی و سیروس ڕەمەزانی لە بەندیخانەی دێزڵاوا جێبەجێ کرد. شەڕی دەریایی لە گەروی هورمز لەنێوان ئەمریکا و ڕژێمی تێرۆریستی ئێران شەڕ لە گەروی هورمز لەنێوان هێزەکانی ئەمریکا و ڕژێمی تێرۆریستی ئێران دەستیپێکردەوە و ئەمریکا دوو کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی کردە ئامانج. ئیسرائیل چوار کەسی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ڕژێمی تێرۆریستی ئێران دەستگیرکرد دەزگای ئاسایشی ئیسرائیل چوار کەسی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ڕژێمی تێرۆریستی ئێران دەستگیرکرد. چالاکیی نوێی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران لە دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز وێنەکانی مانگی دەستکرد چالاکیی نائاسایی لە تونێلی ژێرزەوی نەتەنز ئاشکرا دەکەن و نیگەرانیی نێودەوڵەتی لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەوە زیاد دەکەن. ڕژێمی تێرۆریستی ئێران دوو بەندکراوی کوردی لە کرماشان لەسێدارەدا ڕژێمی تێرۆریستی ئێران بەرەبەیانی چوارشەممە دوو بەندکراوی کوردی لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان لەسێدارەدا. ترامپ: لە دانوستان لەگەڵ تاراندا مۆڵەت نییە دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند کە مۆڵەتێک بۆ دانوستان لەگەڵ ڕژێمی تێرۆریستی ئێران نییە و بەپێی ڕاپۆرتەکان، ویلایەتە یەکگرتووەکان چاوەڕێی وەڵامی تارانە بۆ ڕێککەوتنێکی یەک لاپەڕەیی. ڕژێمی تێرۆریستی ئێران هێرشی کردە سەر کۆمەڵەکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ڕۆژهه‌ڵات لە باشووری کوردستان ڕژێمی تێرۆریستی ئێران ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی کۆمەڵەکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان دەست پێ کردووەتەوە. ترەمپ لەبارەی شەڕی ڕژێمی تێرۆریستی ئێرانەوە: دەبینین دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە شەڕی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران ڕایگەیاند کە دەبینین، و ڕایگەیاند کە ناهێڵێت ڕووبدات. نتانیاهو: لەسەر گواستنەوەی یۆرانیۆمی ئێران لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتووین بنیامین نتانیاهو ڕایگەیاند لەسەر گواستنەوەی یۆرانیۆمی دەوڵەمەندکراوی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتوون. ترامپ هەڕەشەی بۆردوومانی زیاتر دەکات. چین پێش کۆبوونەوەی ترەمپ و شی جینپینگ بەرگری لە مافی ئەتۆمی ئێران دەکات وەزیری دەرەوەی چین پێش کۆبوونەوەی ترەمپ و شی جینپینگ داوای ئاگربەستی دەستبەجێ و تەواوی دەکات و بەرگری لە مافی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران بۆ وزەی ئەتۆمی ئاشتیانە دەکات. ترەمپ پێشنیاری ئاگربەستی لەگەڵ ڕژێمی تێرۆریستی ئێران دەکات ترەمپ ڕایدەگەیەنێت کە ئاگربەست لەگەڵ ڕژێمی تێرۆریستی ئێران هەر بەردەوامە، سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی تەنگاوی هۆرمۆز.

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤، ئاژانسێکی هه‌واڵی نێوده‌وڵه‌تیه، له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکراوه‌.  پێشنیاری دروستکردنی ڕووداو٢٤ له‌لایه‌ هێژا ئاواتی ئیبراهمی بوو،   وه‌ک هاوسۆزیمان  بۆ که‌ناڵی (الحدث)، که ئه‌ندازیارانی ئایتی کورد له‌وێدا کاریان ده‌کرد، هه‌مان ئه‌ندازیار په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ کرد و بۆ دروستکرندی ڕووداو٢٤. بۆیه‌ ناومان ڕووداو٢٤، چوونکه پێشتر که‌ناڵی رووداو دروستکرابوو، ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی شته‌کان ئالۆز نه‌بێ، ڕووداو٢٤ مان دروستکرد.

ڕووداو٢٤ مێژوویه‌کی پڕشنگداری هه‌یه‌، مێژووی ڕووداو٢٤ مێژووی گێرانه‌وه‌ی داستانی خوێنی شه‌هیدانی شۆڕشی ژینایه‌، ڕووداو٢٤، له کاتێکدا دروست بوو که شۆڕشگێرانی کوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به  کوژرا و تێکده‌ر ناو ده‌بران، به‌لام به‌داخه‌وه‌ تێرۆریستانی ڕژێمی سوپای تێرۆریستی ئێران و به‌سیجه‌کانیان  به‌ شه‌هید ده‌خوێندرانه‌وه‌.
ئه‌وه‌ش له که‌ناڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کانی باشووری کوردستان به ئاشکرا، بێ هیچ شه‌رم و بێ په‌رده‌ ئه‌و کاره‌ ده‌کرا، بۆ ڕازیکردنی ئاغاکان له تاران!

ڕووداو٢٤ کاتێکدا دروست بوو که ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان مێدیایه‌ک نه‌بوو ده‌نگ و باسی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڵاو بکه‌نه‌وه‌.  ڕووداو٢٤ وه‌ک مۆمێکی دڵنه‌وای بۆ دایکی شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان داگیرسا. ڕووداو٢٤  له‌یه‌ك چالاکیدا توانیمان، ڕووداو٢٤ ببینه‌ نێو خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌ هاتووی شۆڕشی ژیان له سه‌رجه‌م شاره‌کان بۆ تۆمارکردنی ڕاپه‌ڕینه‌کان.  ڕووداو٢٤ توانی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران له شاره‌کانی سنه‌ و بۆکان بڵاو بکاته‌وه‌.
ڕووداو٢٤ وه‌ک یه‌که‌م مێدیایی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی و جیهانی توانی ببێته‌ ڕێچکه‌ی ڕاستی کوردایه‌تی، دوور له به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و ئابوری، توانی ڕووداوه‌کانی وه‌ک خۆی بباته‌ کۆشکی سپی و چه‌ندین ناوه‌ندی جیهانی، به ڕاپۆرتکردنی جێنۆساید و به کۆمه‌ڵ کوشتنی کوردان له‌لایه‌ ڕژێمی ئێران!

لای ڕووداو٢٤، ئه‌وانه‌‌ی له پێناوی کوردستان و کوردایه‌تی و مافی مرۆڤ و نان و بژێوی ژیان گیانی خۆیان به‌خت ده‌که‌ن و شه‌هیدن.  لای ڕووداو٢٤ ژینا ئه‌مینی شه‌هیده‌، لای ڕووداو٢٤،  شه‌هیده‌کانی سه‌نگه‌ره‌کانی هێزه‌ تێکۆشه‌ره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان شه‌هیدن، جێگای شانازی و نه‌مرن ، به خوێنی خۆیان داستانی مێژووی و پڕ سه‌روه‌ری له به‌رگری بۆ ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆمار ده‌که‌ن. ڕووداو٢٤، وه‌ک هه‌میشه‌ به‌رگری له خه‌بات و تێکۆشانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان کردووه،  به‌رگری له ڕۆژئاوا و باشوور و باکور کردووه‌. له هه‌مان کاتدا، ڕووداو٢٤ ڕێگه‌ی داوه‌ مرۆڤه‌کان به ئازادی نووسینه‌کانیان بنووسن و بتوانن ڕه‌خنه‌ بگرن، بتوانن به ئازادی قسه‌ی خۆیان بکه‌ن و شیکاری بۆ ڕووداوه‌کان بکه‌ن.

ڕووداو٢٤، ڕژێمی ئێران، به تێرۆرسیت و مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ی جیهانی ده‌زانێ بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و ئاسایشی جیهان. لێره‌وه‌ داوای له هه‌موو مرۆڤێک ده‌که‌ین هاوکار و هاوپشتی ڕووداو٢٤ بن، چوونکه ڕووداو٢٤ ڕووداو هه‌موو مرۆڤێکی ئازادی خواز و تێکۆشه‌ره‌.

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

 

ڕووداو٢٤ میدیایەکی هەواڵی دیجیتاڵی سەربەخۆیە و هەواڵی کوردستان، عێراق، ناوچەکە و جیهان بڵاودەکاتەوە. پەیوەندی بە دەستەی نووسین