لە کاتژمێرەکانی دواییدا، شەڕێکی دەریایی لە گەروی هورمز لەنێوان هێزەکانی ئەمریکا و ڕژێمی تێرۆریستی ئێران ڕوویدا.
فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە دەریای عومان تەقەیان لە دوو کەشتی نەوتهەڵگر کردووە کە ئاڵای ئێرانیان لەسەر بووە.
ئەو کەشتیانە هەوڵیان داوە گەمارۆی سەر گەروی هورمز بشکێنن، بەڵام هێزەکانی ئەمریکا ڕێگەیان لێگرتوون.
میدیاکانی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران بڵاویانکردەوە، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چڕ لەنێوان هێزی دەریایی ئێران و کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ڕوویداوە.
ئەم پێشهاتە بەشێک لە گرژییە بەردەوامەکانی نێوان هەردوو لایەنە لە ناوچەی هەرێمییە و هەواڵی وردتر هێشتا بڵاونەکراوەتەوە.