هەژمار   

ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

گەڕان لە ڕووداو٢٤ - ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی کوردی

وشەیەک بنووسە بۆ گەڕان لە هەواڵ و وتارەکان

وتارەکانی تر
بەندکراوی سیاسیی کورد جارێکی دیکە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. لەم دواییانەدا ناسر بەکرزادە، تەمەن ۲۶ ساڵ و خەڵکی ورمێ لە لایەن لقی ۲ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر شاهینی بە تۆمەتی «سیخوڕی بۆ ئیسرائیل» سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. بەبۆنەی ساڵیادی بزووتنەوەی ژیناوە بەیاننامەیەک دەر دەکەن. كۆمەڵێک لە چالاکانی ڕێكخراوەی فەرهەنگی، مەدەنیی، ژینگەپارێز و كەسایەتییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی بزووتنەوەی ژینا بەیاننامەیەک دەر دەکەن . دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی کامێرانی. دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی کە دووکەسیان قوتابیی تەمەن ۱۷ ساڵە. کوردەکانی سوریا هەژمونیان بەدەستدەهێنەوەی دوای شكستهێنانی هەوڵەكانی شەرع ە بۆكۆنتڕۆڵكردنیان کوردەکانی سوریا هەژمونیان بەدەستدەهێنەوەی دوای شكستهێنانی هەوڵەكانی شەرع ە بۆكۆنتڕۆڵكردنیان هێماکانی دۆزینه‌وه‌ی ژیان، له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ له‌لایه‌ن پێرسێڤرینس رۆڤه‌ی ( Perseverance rover) ئاژانسی ناسا! ئه‌گه‌ری ژیانی هه‌بووه‌. شیکاری بۆ قوڕی به‌به‌ردبوو بۆ کاربۆنی ئۆرگانیک لە ڕووباری جیزێرۆی مه‌ریخ کرا، زاناکان به پێی شیکاریه‌کان ده‌ڵێن قوڕه‌ به‌به‌ردبووه‌کان ته‌مه‌نیان بۆ نزیکه‌ ٣.٢ بۆ ٣.٨ ملیارد ساڵ ده‌بێ ئێران دەستبەرداری بەرنامەی موشەكیی نابێت ئێران دەستبەرداری بەرنامەی موشەكیی نابێت نەتەوە یەکگرتوەکان دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فـ..ـەڵەستینی پەسەندكرد نەتەوە یەکگرتوەکان دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فـ..ـەڵەستینی پەسەندكرد دەربڕین پشتیوانیی مامۆستا شەهرام كەریمیان. ژمارەیەك مامۆستای خەڵکی سەقز و سنە سەردانی مای مامۆستا شەهرام كەریمیان كرد و پشتیوانیی خۆیان لە ناوبراو دەربڕی جەمشید عەزیزخانی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی خەڵكی كرماشان، كۆچی دواییی كرد. ناوبراو ڕەزبەری ساڵی ١٣٣٥ لە دایك بووە و چالاكییە هونەرییەكانی لە دەیەی ٥٠ی هەتاوی لەگەڵ ئۆركێسترای ڕادیۆ كرماشان دەست پێكرد. دەستبەسەر كردنی شێرزاد عەلی ڕەمایی بەكرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە. شێرزاد عەلی ڕەمایی، وەرزشکاری ڕەزمی و هاووڵاتیی کورد، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٤ لە شاری سنە لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. دۆخی خراپی حەسەن بەهاری، لە ماڵەوە بە پێبەندی ئەلیكترۆنییەوە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆخی جەستەیی حەسەن بەهاری، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی سەقز، كە دوای تێپەڕاندنی نزیکەی پێنج ساڵ زیندانی، ئێستا ماوەی سزاکەی لە دەستبەسەری ماڵەوە و بە پێبەندی ئەلیکترۆنی بەسەر دەبات. دوناڵد ترەمپ بەفەرمی کوژرانی چارلی کیرک چالاکوانی ئەمریکی راگەیاند دوناڵد ترەمپ بەفەرمی کوژرانی چارلی کیرک چالاکوانی ئەمریکی راگەیاند دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی عەلی شیری. عەلی شیری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «قۆزڵوو»ی سەر بە ناوچەی هەوشاری سایینقەڵا لە چوار ڕۆژ پێشەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە. حەمید چەپاتی چالاکی مەدەنیی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا. ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەرمانان، حەمید چەپاتی چالاکی مەدەنیی ناسراوی کورد و تەمەن ٣٧ ساڵ، دوای بانگکرانی بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای شۆڕشی ورمێ دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای ٦ مانگ بەندکران کە پێشتر بەسەریدا سەپابوو، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ کرا. شاهین وەساف، سزای دە ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. شاهین وەساف، هاووڵاتیی تەمەن ۲۹ ساڵ و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ورمێ، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە سزای ۱۰ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. بەندکراوی سیاسیی کورد دوای تەواو کردنی حوکمەکەی ئازاد کرا. بەفرین مەعرووفی بەندکراوی سیاسیی کورد دوای تەواو کردنی حوکمەکەی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا. ڕژێمی ئێران سه‌رکرده‌ شیعه‌کانی ئێراقی ئاگادارکردۆته‌وه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ ئێران، ئه‌وانیش ده‌ترسن و ده‌زانن له ئێران سه‌لامه‌ت نابن. چاره‌نووسی جه‌نه‌ڕاله‌کان ئێرانیان ده‌بێ. دوای هێرشی ئیسرایل بۆ قه‌ته‌ر، سه‌‌رکرده‌ شیعه‌کانی ئێراق ترسیان هه‌یه‌ بکرێنه‌ ئامانج. دواجار عێراق کچە ئیسرائیلیەکەی ئازاد کرد دواجار عێراق کچە ئیسرائیلیەکەی ئازاد کرد ئیسرائیل  لە دۆحە له سەرکردەکانی حەماس دەدات. گڵۆپی سه‌وز له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ بۆ ئیسراێل هه‌ڵکراوه ئیسرائیل  لە دۆحە له سەرکردەکانی حەماس دەدات پێشکەوتن و ئاسۆکان زمانی کوردی لە سوسیال میدیا زمانی کوردی تەنیا ئامرازی پەیوەندی نییە، بەڵکو هێمای بەرخۆدانی کولتوورییە.

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤، ئاژانسێکی هه‌واڵی نێوده‌وڵه‌تیه، له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکراوه‌.  پێشنیاری دروستکردنی ڕووداو٢٤ له‌لایه‌ هێژا ئاواتی ئیبراهمی بوو،   وه‌ک هاوسۆزیمان  بۆ که‌ناڵی (الحدث)، که ئه‌ندازیارانی ئایتی کورد له‌وێدا کاریان ده‌کرد، هه‌مان ئه‌ندازیار په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ کرد و بۆ دروستکرندی ڕووداو٢٤. بۆیه‌ ناومان ڕووداو٢٤، چوونکه پێشتر که‌ناڵی رووداو دروستکرابوو، ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی شته‌کان ئالۆز نه‌بێ، ڕووداو٢٤ مان دروستکرد.

ڕووداو٢٤ مێژوویه‌کی پڕشنگداری هه‌یه‌، مێژووی ڕووداو٢٤ مێژووی گێرانه‌وه‌ی داستانی خوێنی شه‌هیدانی شۆڕشی ژینایه‌، ڕووداو٢٤، له کاتێکدا دروست بوو که شۆڕشگێرانی کوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به  کوژرا و تێکده‌ر ناو ده‌بران، به‌لام به‌داخه‌وه‌ تێرۆریستانی ڕژێمی سوپای تێرۆریستی ئێران و به‌سیجه‌کانیان  به‌ شه‌هید ده‌خوێندرانه‌وه‌.
ئه‌وه‌ش له که‌ناڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کانی باشووری کوردستان به ئاشکرا، بێ هیچ شه‌رم و بێ په‌رده‌ ئه‌و کاره‌ ده‌کرا، بۆ ڕازیکردنی ئاغاکان له تاران!

ڕووداو٢٤ کاتێکدا دروست بوو که ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان مێدیایه‌ک نه‌بوو ده‌نگ و باسی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڵاو بکه‌نه‌وه‌.  ڕووداو٢٤ وه‌ک مۆمێکی دڵنه‌وای بۆ دایکی شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان داگیرسا. ڕووداو٢٤  له‌یه‌ك چالاکیدا توانیمان، ڕووداو٢٤ ببینه‌ نێو خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌ هاتووی شۆڕشی ژیان له سه‌رجه‌م شاره‌کان بۆ تۆمارکردنی ڕاپه‌ڕینه‌کان.  ڕووداو٢٤ توانی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران له شاره‌کانی سنه‌ و بۆکان بڵاو بکاته‌وه‌.
ڕووداو٢٤ وه‌ک یه‌که‌م مێدیایی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی و جیهانی توانی ببێته‌ ڕێچکه‌ی ڕاستی کوردایه‌تی، دوور له به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و ئابوری، توانی ڕووداوه‌کانی وه‌ک خۆی بباته‌ کۆشکی سپی و چه‌ندین ناوه‌ندی جیهانی، به ڕاپۆرتکردنی جێنۆساید و به کۆمه‌ڵ کوشتنی کوردان له‌لایه‌ ڕژێمی ئێران!

لای ڕووداو٢٤، ئه‌وانه‌‌ی له پێناوی کوردستان و کوردایه‌تی و مافی مرۆڤ و نان و بژێوی ژیان گیانی خۆیان به‌خت ده‌که‌ن و شه‌هیدن.  لای ڕووداو٢٤ ژینا ئه‌مینی شه‌هیده‌، لای ڕووداو٢٤،  شه‌هیده‌کانی سه‌نگه‌ره‌کانی هێزه‌ تێکۆشه‌ره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان شه‌هیدن، جێگای شانازی و نه‌مرن ، به خوێنی خۆیان داستانی مێژووی و پڕ سه‌روه‌ری له به‌رگری بۆ ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆمار ده‌که‌ن. ڕووداو٢٤، وه‌ک هه‌میشه‌ به‌رگری له خه‌بات و تێکۆشانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان کردووه،  به‌رگری له ڕۆژئاوا و باشوور و باکور کردووه‌. له هه‌مان کاتدا، ڕووداو٢٤ ڕێگه‌ی داوه‌ مرۆڤه‌کان به ئازادی نووسینه‌کانیان بنووسن و بتوانن ڕه‌خنه‌ بگرن، بتوانن به ئازادی قسه‌ی خۆیان بکه‌ن و شیکاری بۆ ڕووداوه‌کان بکه‌ن.

ڕووداو٢٤، ڕژێمی ئێران، به تێرۆرسیت و مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ی جیهانی ده‌زانێ بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و ئاسایشی جیهان. لێره‌وه‌ داوای له هه‌موو مرۆڤێک ده‌که‌ین هاوکار و هاوپشتی ڕووداو٢٤ بن، چوونکه ڕووداو٢٤ ڕووداو هه‌موو مرۆڤێکی ئازادی خواز و تێکۆشه‌ره‌.

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

 

ڕووداو٢٤ میدیایەکی هەواڵی دیجیتاڵی سەربەخۆیە و هەواڵی کوردستان، عێراق، ناوچەکە و جیهان بڵاودەکاتەوە. پەیوەندی بە دەستەی نووسین