هەژمار   

ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

گەڕان لە ڕووداو٢٤ - ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی کوردی

وشەیەک بنووسە بۆ گەڕان لە هەواڵ و وتارەکان

وتارەکانی تر
به‌شێک له هێزه‌کانی ئەمریکا له بنکەی عەین ئەسەد، بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆیشتن ڕووداو٢٤ زانیویه‌تی،به‌شێک له هێزه‌کانی ئەمریکا له بنکەی عەین ئەسەد، بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆیشتن پلینۆمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو ڕاگەیەندراو بە بۆنەی بەڕێوەچوونی پێنجەمین پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ دوو رۆژ ماته‌مینی راگه‌یاند پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ دوو رۆژ ماته‌مینی راگه‌یاند سەپاندنی حوکمی بۆ بەندکراوێکی سیاسی کورد. کیانوش چراغی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و خەڵکی شاری ئیلام حوکمی بەندکردن و لێدانی قامچی بۆ دەچووە. ڕوبەڕوبونەوەی داهاتوی ڕژێمی ئێران ‌و ئیسرائیل ترسناک دەبێت. گۆڤاری "فۆرن پۆڵسی" ڕاپۆرتێکی بڵاوکردوه‌ته‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه‌، "جەنگی نێوان ئێران‌و ئیسرائیل کۆتایینەهاتوە، بەڵکو ڕوبەڕوبونەوەی داهاتوی نێوانیان ترسناک دەبێت". گواستنەوەی ئەمین کەریمی، هونەرمەند و ئەکتەری تێئاتر بۆ بەندیخانەی ورمێ. ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئەمین کەریمی ناسراو بە "ئەمینۆ"، هونەرمەند و ئەکتەری تێئاتری خەڵکی ورمێ پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا. هێرشی چەکداری بۆ سەر هێزە نیزامییەكانی حکوومەت ئێران لە ئێرانشار. شەوی هەینی ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، چەند چەكدارێکی نەناسراو لە مەیدانی ئەمینی فەرد لە ئێرانشار، ئۆتۆمبێلێکی هایلۆکسیان كە هەڵگری هێزە نیزامییەكانی حکوومەت بوو كردە ئامانج. فۆرن پۆلیسی، شەڕی داهاتووی ئیسرائیل و ڕژێمی ئێران لە ئارادایە فۆڕن پۆلیسی ده‌ڵێ، وێده‌چێ ئیسرائیل پێش مانگی کانوونی دووەم شەڕێکی دیکە لەگەڵ ئێران دەستپێبکات ترەمپ لە ئالاسکا پێشوازی لە پوتین کرد ترەمپ لە ئالاسکا پێشوازی لە پوتین کرد کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای نۆ ساڵ هاوسەرگیری لە گەڵ جۆرجینا ڕۆدریگێز کرد کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای نۆ ساڵ هاوسەرگیری لە گەڵ جۆرجینا ڕۆدریگێز کرد حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به‌یاننامه‌یه‌کی بە بۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزراندنیه‌وه‌ بڵاوکرده‌وه‌ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێنج هەزار پێشمەرگە و ئەندامی لە سەنگەری داکۆکی لە ئامانجەکان و خەبات بۆ مافەکانی نەتەوەی کورددا بە دەستی ڕێژیمەکانی ئێران شەهید بوون. سەرۆکی مۆساد بۆ سەرۆک وەزیرانی قەتەر ‏‎دەبێت حەماس ئاگادار بکەنەوە کە دەستبەرداگرتنی غەززە جدییە و شەڕی دەروونی نییە سەرۆکی مۆساد بۆ سەرۆک وەزیرانی قەتەر ‏‎دەبێت حەماس ئاگادار بکەنەوە کە دەستبەرداگرتنی غەززە جدییە و شەڕی دەروونی نییە ئەم دۆخە خەڵک دەگەڕێنێتەوە سەر شەقام و ڕەنگە ئەمجارە شتەکان جیاواز بن و ئێران بەتەواوەتی لەناوبچێت ئەم دۆخە خەڵک دەگەڕێنێتەوە سەر شەقام و ڕەنگە ئەمجارە شتەکان جیاواز بن و ئێران بەتەواوەتی لەناوبچێت هۆشداریی بەریتانیا و زلهێزانی ئەورووپا بە ئێران. ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیان لە ئامادەییی خۆیان بۆ سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا ئاگادار کردووەتەوە، ئەگەر تاران نەگەڕێتەوە بۆ دانوستان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی. کۆچی‌دوایی هونەرمەندێکی کورد لە بۆکان. هونەرمەندی گۆرانیبێژ، سەعدوون عەسکەری بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەشاری بۆکان بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد. دەستبەسەرکردنی دووبارەی هاووڵاتیەکی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە. ئەمیر سەیدی چالاکی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ئەمریکا, دەستبەجێ لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران و سەرکوت ڕابگرن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، بەردەوامیی دەسبەسەرکردن و ئەشکەنجە و سزای سێدارە دژی ناڕازییانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"ی مەحکووم کرد و داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد دەستبەجێ ئەم پرۆسەیە ڕابگرێت. بۆ پێش هەڵبژاردن دژایەتی کورد ڕەواجی هەیە؟ کۆدی ئازادی ڕاستەقینە یەکریزی یا نرخ؟ یەکریزی و هاودەنگی: دروشمێکی پووچ یان کۆدی ئازادی؟

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤، ئاژانسێکی هه‌واڵی نێوده‌وڵه‌تیه، له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکراوه‌.  پێشنیاری دروستکردنی ڕووداو٢٤ له‌لایه‌ هێژا ئاواتی ئیبراهمی بوو،   وه‌ک هاوسۆزیمان  بۆ که‌ناڵی (الحدث)، که ئه‌ندازیارانی ئایتی کورد له‌وێدا کاریان ده‌کرد، هه‌مان ئه‌ندازیار په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ کرد و بۆ دروستکرندی ڕووداو٢٤. بۆیه‌ ناومان ڕووداو٢٤، چوونکه پێشتر که‌ناڵی رووداو دروستکرابوو، ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی شته‌کان ئالۆز نه‌بێ، ڕووداو٢٤ مان دروستکرد.

ڕووداو٢٤ مێژوویه‌کی پڕشنگداری هه‌یه‌، مێژووی ڕووداو٢٤ مێژووی گێرانه‌وه‌ی داستانی خوێنی شه‌هیدانی شۆڕشی ژینایه‌، ڕووداو٢٤، له کاتێکدا دروست بوو که شۆڕشگێرانی کوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به  کوژرا و تێکده‌ر ناو ده‌بران، به‌لام به‌داخه‌وه‌ تێرۆریستانی ڕژێمی سوپای تێرۆریستی ئێران و به‌سیجه‌کانیان  به‌ شه‌هید ده‌خوێندرانه‌وه‌.
ئه‌وه‌ش له که‌ناڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کانی باشووری کوردستان به ئاشکرا، بێ هیچ شه‌رم و بێ په‌رده‌ ئه‌و کاره‌ ده‌کرا، بۆ ڕازیکردنی ئاغاکان له تاران!

ڕووداو٢٤ کاتێکدا دروست بوو که ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان مێدیایه‌ک نه‌بوو ده‌نگ و باسی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڵاو بکه‌نه‌وه‌.  ڕووداو٢٤ وه‌ک مۆمێکی دڵنه‌وای بۆ دایکی شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان داگیرسا. ڕووداو٢٤  له‌یه‌ك چالاکیدا توانیمان، ڕووداو٢٤ ببینه‌ نێو خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌ هاتووی شۆڕشی ژیان له سه‌رجه‌م شاره‌کان بۆ تۆمارکردنی ڕاپه‌ڕینه‌کان.  ڕووداو٢٤ توانی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران له شاره‌کانی سنه‌ و بۆکان بڵاو بکاته‌وه‌.
ڕووداو٢٤ وه‌ک یه‌که‌م مێدیایی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی و جیهانی توانی ببێته‌ ڕێچکه‌ی ڕاستی کوردایه‌تی، دوور له به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و ئابوری، توانی ڕووداوه‌کانی وه‌ک خۆی بباته‌ کۆشکی سپی و چه‌ندین ناوه‌ندی جیهانی، به ڕاپۆرتکردنی جێنۆساید و به کۆمه‌ڵ کوشتنی کوردان له‌لایه‌ ڕژێمی ئێران!

لای ڕووداو٢٤، ئه‌وانه‌‌ی له پێناوی کوردستان و کوردایه‌تی و مافی مرۆڤ و نان و بژێوی ژیان گیانی خۆیان به‌خت ده‌که‌ن و شه‌هیدن.  لای ڕووداو٢٤ ژینا ئه‌مینی شه‌هیده‌، لای ڕووداو٢٤،  شه‌هیده‌کانی سه‌نگه‌ره‌کانی هێزه‌ تێکۆشه‌ره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان شه‌هیدن، جێگای شانازی و نه‌مرن ، به خوێنی خۆیان داستانی مێژووی و پڕ سه‌روه‌ری له به‌رگری بۆ ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆمار ده‌که‌ن. ڕووداو٢٤، وه‌ک هه‌میشه‌ به‌رگری له خه‌بات و تێکۆشانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان کردووه،  به‌رگری له ڕۆژئاوا و باشوور و باکور کردووه‌. له هه‌مان کاتدا، ڕووداو٢٤ ڕێگه‌ی داوه‌ مرۆڤه‌کان به ئازادی نووسینه‌کانیان بنووسن و بتوانن ڕه‌خنه‌ بگرن، بتوانن به ئازادی قسه‌ی خۆیان بکه‌ن و شیکاری بۆ ڕووداوه‌کان بکه‌ن.

ڕووداو٢٤، ڕژێمی ئێران، به تێرۆرسیت و مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ی جیهانی ده‌زانێ بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و ئاسایشی جیهان. لێره‌وه‌ داوای له هه‌موو مرۆڤێک ده‌که‌ین هاوکار و هاوپشتی ڕووداو٢٤ بن، چوونکه ڕووداو٢٤ ڕووداو هه‌موو مرۆڤێکی ئازادی خواز و تێکۆشه‌ره‌.

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

 

ڕووداو٢٤ میدیایەکی هەواڵی دیجیتاڵی سەربەخۆیە و هەواڵی کوردستان، عێراق، ناوچەکە و جیهان بڵاودەکاتەوە. پەیوەندی بە دەستەی نووسین