بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی وال ستریت ژۆرناڵ، ئەمریکا لە چوارچێوەی شەڕەکەدا هێرشی کردووەتە سەر چەندین تانکەری ڕژێمی تێرۆریستی ئێران کە هەوڵی شکاندنی بلۆکادەکەیان داوە.

ئەم هێرشانە بەشێکن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ بەرگری لە هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا.

لە هەمان کاتدا، ئەمریکا چاوەڕێی وەڵامی ڕژێمی تێرۆریستی ئێرانی دەکات بەرامبەر بە پێشنیاری پلانی ئاشتی کە پێشکەشی کردووە.

تا ئێستا ڕژێمی تێرۆریستی ئێران هیچ وەڵامێکی فەرمی نەداوەتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن کە ئامادەن بۆ هەر ڕێگایەکی دیپلۆماسی یان سەربازی.