دەیەها ڕەخنەم لە دەسەڵاتی کوردی هەیە لە زۆر بواردا؛ بەڵام دەبێ ڕاستگۆ بم لەگەڵ ویژدانم کە ئەو دەسەڵاتە لەبەر هەر هۆیەک بێت، باشترین مامەڵە دەکات لەگەڵ کەمایەتیەکانی کوردستان، هەموو مافەکانیانی بە زیادەوە دەستەبەر کردووە، تا ڕادەی ئەوەی دەتوانم بڵێم لە خودی کورد زیاتر ڕێزیان لێدەگرێت و حیسابیان بۆ دەکات. ئەو مامەڵە ڕیزپەڕە باشەی دەسەڵاتی کوردی دەیکات لەگەڵ مەسیحیەکان و تورکمانەکان و کەمایەتی تر نەك لەلایەن ئەو کەمایەتیانە دەنرخێنرێ بەڵکو دەتوانم بڵێم وەك چۆن باوکێك مناڵەکەی بە نازی زیاد پێدان و دابینکردنی هەموو شتێک و وەڵامدانەوەی هەموو داوایەکی ئینگلیز گووتەنی سپۆیل یان بۆگەنی دەکات، ئەو کەمایەتیانەش چونکە بەبێ ماندووبوون و ئارەقە ڕشتن و لووت بەخوێن هاتن هەموو مافەکانیان بە زیادەوە وەرگرتووە؛ وەك مناڵە بێ عەقڵەکەی بە نازی زۆر بۆگەنکراوەکەی لێهاتووە، نەك ئەو هەموو چاکە و کارە باشانەی دەسەڵاتی کوردی و کورد نابینێت، بەڵکو لەوپەڕی بێ ئەمەکی و سفڵەیی و بێ ڕەوشتی دا؛ لە هیچ بۆنەیەکی سیاسی لە ناوەوە و دەرەوە ستایشی کورد و دەسەڵاتی کوردی ناکەن، بەڵکو تا بۆیان بکرێ چاکەکانی دەسەڵاتی کوردی بە درۆ و بە ناخ ڕەشی دەگۆڕن بۆ خراپە، دەیان درۆی درشت و زل دەکەن لە دژی دەسەڵاتی کوردی و گەلی کورد.
ئەو حالەتەش لەسەر هەمووی جێبەجێ دەبێ وەک لایەنی سیاسی و تاکی ئەو کەمایەتیانە، ڕەنگە هەندێکیان نەوێرن کە لەناو کوردستانن درۆی واشاخدار بکەن، بەڵام کە دەگەنە دەرەوەی کوردستان ئەوەی بێ ڕەوشتی و بێ وەفایی و درۆ و بوختانە دژی دەسەڵاتی کوردی و گەلی کوردی دەکەن!
تورکمانەکان هەتا خەڵکە ئاسایی و کڵاوگرتووەکانیشیان لەناوەوە کە خۆبەخۆ دادەنیشن هەر زەمی دەسەڵاتی کوردی و کورد دەکەن بەوپەڕی سووک سەیرکردنەوە؛ دوو سێ جار لای خۆم وایان کردووە بە هەڵە؛ وایان زانیوە ئەمنیش قارداشەکیانم! ئینجا هەر کە لە سنوور ئاوابوون بۆ تورکیا و ئەوروپا، ناخی ڕەشیان وا هەڵدەڕێژن تا ڕادەی ئەوەی مرۆڤ تووشی شۆك دێ کە پاداشتی چاکە بەو شێوەیە قێزەونە بدرێتەوە!
لە تورکیا تورکمانەکان لە نموونەی جەبهەی تورکمانی و تاک دا ڕۆڵێکی زۆر قێزەونیان هەیە لە زیاتر هاندانی تورکیا و جیهانی دەرەوە دژی کورد، زۆرجار نازانم تورک پیسترن و دوژمنترن بە کورد یان تورکمان. قێزەونی تورکمان لە سنوورەوە دەست پێدەکات لە بیرمە وەرگێرەکیان لەسەر سنووری کوردستان و تورکیا چۆن وەك سەگ مامەڵەی کوردیان دەکرد، زۆر پیستر لە جەندرمە تورکەکان! لە ناوەوەی تورکیاش بە ئاشکرا کەڵەگایی بەسەر کورد دەکەن، لە بیرمە کاتێ لە تورکیا بووین تورکمانەکان ئێمەیان وەک پەناهەندەیەکی ڕەزاقورس مامەڵە دەکرد، کە پەنامان بۆ خاکی ئەوان هێنابێت! هەتا بە جۆرێك لە جۆرەکان خاوەشیان لە لاوانی کورد وەردەگرت بە هەڕەشەی خەبەرلێدان هەر ناڕەزاییەکیشت نیشان دابا بە چەند دەقەیەک پۆلیسی تورکی دەهێنایە سەرت و بەگرتنی دەدایت!
لە ڤیدیۆی هاوپێچدا بێ ڕەوشتی و بێ ئینسافی و ناخ ڕەشی تورک و تورکمانەکان دەردەکەوێ، سیاسەکی بێ شەڕەفی تورك درۆی شاخداری وا دەکات کە مرۆڤ سەیری پێ دێت چۆن دەتوانێ ئەو درۆیانە بکات لە سەردەمێک کە زانیاری وەک بۆمب بە هەموو جیهاندا دەتەقێتەوە.
دەڵێ لە کوردستانی عێراق قسەکردن بە تورکمانی قەدەغەیە، قوتابخانە نییە بۆ تورکمانەکان! دەی کێ هەیە نەزانی لە سەرووی ٣٠ قوتابخانەی تورکمانی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان خەرجی دەکێشێ تەنها لە هەولێر هەیە؛ کێ ڕۆژێک لەسەر قسەکردن بە تورکمانی سزا دراوە! لە کاتێکدا هەخارەها کورد سزا دراون لەسەر قسەکردن بە کوردی لەلایەن دەوڵەت و خەڵکی ئاسایی تورک!
ئەخر ئەگەر تورکمانەکان هەمووی نەبنە نیو ملیۆنێک کەچی ئەو هەموو قوتابخانە و کەناڵە میدیایەیان هەیە، ئەو نامرۆڤە لە خۆی ناپرسێ سەرووی سی و پێنج ملیۆن کورد قوتابخانەیەکیان نییە دەوڵەت خەرجی بکێشێ! ئەو گەوادە لە خۆی ناپرسێ دەیەها ملیۆن کورد نیو کەناڵی حکومیان نییە و بۆشیان نییە لەسەر خەرجی خۆیان کەناڵی تر بکەنەوە لەبەر تۆمەتی تیرۆر، کەچی تورکمانەکان دەیەها کەناڵیان هەیە.
دەڵێ گوندەکانی تورکمانەکان هاتووچۆ لە نێوانیاندا قورسە! جارێ گوندی تورکمانی هەر نییە، هەروەک چۆن تورکمان وجودی نییە لە کوردستان هەمووی لە بنەڕەتدا کوردن بە زمانی داگیرکەری عوسمانی خۆیان سبوغ کرد لە پێناو بەرژەوەندی کار و مادەدا، کەچی ئێستا لێمان بوونەتە شانەی سەرەتانی لە تورک قێزەونتر و پیسترن بەرامبەر کورد.
ئەگەر ئەو تورکە گەمژەیە ناخ ڕەشە لەبەر بێ ئاگایی زۆربەی هەرە زۆری تورکەکان ئاگاداری بارودۆخی تورکمانەکان نەبن، و حەزیشیان بەو وتارەیە، بەڵام خۆ تورکمانەکان دەزانن ئەو قسانە درۆی بێ بنەمان، بۆچی شەریفێکیان تێدا هەڵنەکەوت وەڵامی ئەو بێ شەرەفە بداتەوە؟!
چونکە ناخیان ڕەشە من لە هەولێر لە منداڵیەوە لەگەڵیان ژیاوم، قەت لە ئاست کورد پاک نابنەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبوایە وا بە ئاسانی هەموو مافێکی بەو کەمایەتیە سفڵەیە نەدابا؛ کە ئامادە نین بە وشەیەکیش بەرگری لەو حکومەتە بکەن کە هەمیشە وەک چاو و دەسستی تورکیا مامەڵە دەکەن نەك وەك کەمایەتیەکی بچووک پێویستە ڕێز لە بوون و ئامانج و مافی زۆرینەی کورد بگرن؛ نەک لەسەر تەلەفزیۆنی ڕەسمی کوردی بڵێن هەولێر شارێکی تورکمانی یە، ئێمە دژی سەربەخۆیی کوردستانین!
تورکمان تا وەک کەمایەتیەکی ئاسایی سەر بە خاکی کوردستان هەڵسوکەوت نەکەن، تا خۆیان لە شەڕانگێزی تورک دژی کورد دانەبڕێنن، نابێ هیچ کوردێک متمانەیان پێ بکەن.
محەمەد هەریری