دوو بهرپرسى باڵاى سعودى زانیاریى گرنگ ئاشكرادهكهن لهبارهى دیاریكردنى هێڵه سورهكانى وڵاتهكهى لهبهردهم واشنتۆندا، دهشڵێن، "سعودیه هێڵی سوری بۆ بەهێزترین هاوپەیمانی خۆی کێشا كه ئهمریكایه ئهویش بهڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی کایەی ئاسمانیو بنکە سەربازییەکانی وڵاتهكه بۆ ئۆپەراسیۆنهكان دژى تاران"،
ئهو بڕیاره نەک هەر واشنتۆنی توشی شۆک کردوه، بەڵکو بوەته هۆی ڕاگرتنی خێرای ئەو پڕۆژە سەربازییەی کە دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆنترۆڵکردنی گەروی هورمز ڕایگەیاندبوو.
کاردانەوەی سەرەتایی واشنتۆن تێکەڵەیەک بوو لەسەرسوڕمانو بێئومێدی، هەرچەندە ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان ئەنجامدا بۆ گۆڕینی ئەم بڕیارە، بەڵام سوربونی ڕیاز وایکرد، کۆشکی سپی بەناچاریی ستراتیژییەتی خۆی بگۆڕێت.
ئهوهش هاتوه، ئەمریکا نەیتوانیی بەبێ چەتری ئاسمانی سعودیە، پارێزگاری لەکەشتییەکان بکات، بۆیە بەناچاریی پڕۆژەکەی ڕاگرتو دوای ئەم چەقبەستوییە، ترەمپ ڕایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ئێران زۆرباشەو ئێستا واشنتۆن لەڕێگەی پاکستانەوە کار بۆ چارەسەرێکی سیاسیی دەکات.
ئەگەریی هەیە ئەو ڕوداوە ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێ لەپەیوەندییەکان.
وا دەر دەکەوێت ، ڕیاز چیتر نایەوێت وەک پاشکۆی سیاسەتەکانی ئەمریکا دەربکەوێت، ئەوان پێیانوایە، پاراستنی ئاسایشی ناوخۆو پڕۆژە ئابورییەکانیان گرنگترە لەچونە ناو شەڕێکی زۆر تێچوو کە تەنها بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن دەپارێزێت، بهو هۆیهشهوه پێشبینیدەکرێت، لەکورتخایەندا جۆرێک لەساردیی لەپەیوەندییە سەربازییەکاندا دروست ببێت، بەتایبەت لەپرسی گرێبەستە نوێیەکانی چەکو فڕۆکەی F-35.
ئەگەر ئەمریکا فشارەکانی زیادبکات، ئەوا سعودیە زیاتر بەرەو چینو ڕوسیا هەنگاو دەنێت بۆ دابینکردنی پێداویستییە ئەمنییەکانی، ئەمەش گەورەترین مەترسییە بۆسەر هەژمونی ئەمریکا لەکەنداو.
باس لهوهشدهكهن، سعودیە بەم هەڵوێستەی سەلماندی کە کلیلی شەڕو ئاشتی لەناوچەکەدا تەنها لەدەستی واشنتۆندا نییە، داهاتوی پەیوەندییەکانیان بەندە بەوەی تا چەند ئەمریکا ئامادەیە ڕێز لەبەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی سعودیە بگرێت وەک هاوبەشێکی یەکسان، نەک تەنها وەک بنکەیەکی سەربازیی.