ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، ڕژێمی تێرۆریستی ئێران بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٦، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کوردی بە ناوەکانی محەممەد تەقی شاوەیسی و سیروس ڕەمەزانی لە بەندیخانەی ناوەندی کرماشان (دێزڵاوا) جێبەجێ کرد.
محەممەد تەقی شاوەیسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی و باوکی چوار منداڵ بوو، سیروس ڕەمەزانی تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی کرماشان بوو. ئەم دوو بەندکراوە پێشتر لە دوو دۆسیەی جیاوازدا لەلایەن دەزگای دادوەری ڕژێمی تێرۆریستی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو و ماوەی سزاکەیان لە بەندیخانەی دێزڵاوا تێپەڕ دەکرد.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، میدیا حکومییەکان و ماڵپەڕەکانی سەربە دەزگای دادوەری ڕژێمی تێرۆریستی ئێران بە فەرمی جێبەجێکردنی سزاکەیان ڕانەگەیاندووە.