به‌یاننامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان

 

به‌بۆنه‌ی شه‌هیدکردنی ژینا ئه‌مینی لەلایەن هێزه‌کانی ڕژێمی ئێرانەوە

 

 

 

خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردستان، چینی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش و خه‌ڵکی هه‌ژار و ستەم دیدەی ژێر دەسەڵاتیڕژێمێکی دیکتاتۆرو کۆنەپەرست ، له ساڵیادی شه‌هییدکردنی ژینا ئه‌مینی که له ڕێکه‌وتی ١٦یسێپته‌مبه‌ری ٢٠٢٢ به‌ ناڕەواو بە کۆنەپەرستانەترین شێوە له ته‌مه‌نی ٢٢ ساڵیدا  بەهۆی ئەشگەنجەدانەوەلەلایەن ڕژێمی دواکەوتوو کۆنەپارێزی ئیسلامی ئێرانەوە ، گیانی له ده‌ستدا . ئیدانەو شەرمەزاردەکەین.

ڕووداوی نەخوازراوی ژینا  بوو به‌ سیمبۆلی ڕاپه‌ڕین و شۆڕش بۆ ئازادی، و سەرتاسەری جیهانی گرتەوەبەدروشمی ژن ، ژیان ئازادی .

ئێمه‌ له بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان،وێڕای بەشداری کردنمان  لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا ڕۆڵیبەرچاوومان گێڕا لە بەرنگاربونەوەی هەوڵە سەرکوتگەریەکانی ڕژێمی دیکتاتۆری ئێرانداو پێشەنگ وپشتیوانی ڕاپەڕین و ناڕەزایی بوین بۆ داکۆکیکردن لەماف و ئازادیەکانمان

 

له‌ ساڵیادی شه‌هیدکردنی ژینا ئه‌مینی و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دا  به‌ڵێنی خۆمان دووبپات ده‌که‌ینه‌وه‌که به‌رده‌وامین لەخەبات و تێکۆشان بۆ گەیشتن بە ئامانج و لەو پێناوەشدا خەباتی سیاسی و مەدەنیمانلەم قۆناغەدا ئەنجام داوە و تەواوی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و جیهانمان لە دەستدرێژی و سەرکوتگەریڕژێمی ئیسلامی ئێران  ئاگادارکردوەتەوەو ناوەستین تاگۆڕین و

ڕوخاندنی ئەم ڕژێمە سەرکوت گەرە .

بزوتنەوەی ئایندە ئەوهێزە پێشکەوتو خوازو مۆدێرنەیە  کە لەسەر بنچینەو ڕەچەڵەکی ڕەسەنیکوردەواری  دەوڵەتی ماد دامەزراوە و هەموو سنورە تەقلیدی و کۆنەکانی خەباتی سیاسی و نیزامیتێپەڕاندووەو بزوتنەوەی سەرجەم چین توێژەکانەو  سازش لەهیچ مافێکی گەلەکەمان لەڕۆژهەڵاتیکوردستان ناکات و درووشمی ژن ژیان ئازادی بەرجەستەکردووە و ئەم شۆڕشە مەزنەمێژوویە بەئامانجدەگەیەنێ.

کۆکردنەوەی هەمو چین و توێژی خەڵکی تێکۆشەری  کوردستان لەبزوتنەوەیەکی سیاسی و بە بەرپرسیارزانینی کۆمەڵگەی کوردی لەبەردەم  ئەرکی نیشتیمانیدا بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی وئامانجەنەتەوایەتیەکان  ئەرکی ئێستاو داهاتومانە.بۆبنیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازادو پێشکەوتووشارستانی.

بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان