شەهرام کەریمی، مامۆستای زێویەی سەقز، بە هۆی چالاكییە سێنفییەكانییەوە بە شەش مانگ ڕاگرتنی خزمەت و براكەی مەجید کەریمی، مامۆستا لە سنە بە دەركردنی هەمیشەیی حوکم دراون.

لە كاردانەوە بەمە، ژمارەیەك مامۆستای خەڵکی سەقز و سنە بە سەردانیكردنی ماڵەكانیان، پشتیوانیی خۆیان ڕاگەیاند خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو حوکمانە و گەڕانەوەی مامۆستایانی سزادراو بۆ قوتابخانەکان بوون.

ئەم پشتیوانییە لە لایەن یەکیەتییی مامۆستایانی سەقز و زێویە و شورای هەماهەنگیی یەکیەتییەکانی سێنفیی فەرهەنگیانی ئێران پشتڕاست کرایەوە.