دوناڵد ترەمپ بەفەرمی کوژرانی چارلی کیرک چالاکوانی ئەمریکی راگەیاند

 

کە لە ویلایەتی یۆتا لەگردبونەوەیەکی جەماوەریدا تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندارکرا

 

میدیای ئەمریكا بڵاویانکردۆتەوە: "چالاكوانی ڕاستڕەوی توندڕەو و پشتیوانیی ئیسرائیل (چارلی كیرك) ئێوارەی ئەمرۆ تەقەی لێكراوە و كوژرا" .

 

هاوکات لە زانكۆیەك لە ویلایەتی یۆتا، ئاهەنگێك هەبووە، كیرك لەو ئاهەنگەدا بوە، لەلایەن پیاوێكیبەتەمەنەوە تەقەی لێكراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە .

 

لای خۆیەوە بنیامین ناتانیاهۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێكس پۆستێكی كردوەو نوسیوێتی "هەموماننوێژ بۆ سەلامەتیی چارلی كیرك دەكەین".

بەپێی وێنە و ڤیدیۆكانی ڕوداوەكە، فیشەك بەر گەردنی كیرك كەوتوە .

چارلی كیرك، ڕۆژنامەوان و چالاكوانێكی ڕاستڕەوی توندڕەوی ئەمریكییە، دژی هاورەگەز بازی بوو لەئەمەریکادا و لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا پشتیوانیی لە دۆناڵد ترەمپ كردوە ، هەروەهاپشتیوانی لە ئیسرائیل دەکرد