پزیشکەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە كە ناوبراو  بەهۆی دیسکی ملی پێویستیی بە نەشتەرگەرییەکی خێرا هەیە؛ حاڵەتێک کە جووڵەی دەستی چەپی تێکداوە و ئەگەر چارەسەر نەکرێت، ڕەنگە ئاسەواری خراپی لێ بكەوێتەوە. بەڵام سنووردارکردنی ئەمنی و ئاستەنگی قەزایی ڕێگریان لە دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەرکردنی کردووە.

بەهاری جگە لە دیسکی ملی، تووشی نەخۆشیی شەکرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و سەرگێژخواردنی بەردەوام بووە. دۆخی ناوبراو لە ماڵەوە بەشێوەیەکی کاریگەر درێژەپێدەری هەمان فشارە جەستەیی و دەروونییەکانە کە لە ماوەی زیندانی كردنیدا هەبووە، بەو پێیەی دەبێت لەژێر چاودێریی دەزگا ئەمنییەکاندا بەڕێکاری درێژخایەن تێپەڕێت بۆ ئەوەی سەردانی ناوەندە پزیشکییەکان بکات.