لە مرۆدا ، دوای بەیاننامەیەکی کۆنگرەی ئازادی ئێرانییەکان، هەندێک لە حیزبە کوردییە ئەندامەکان بەیاننامەیەکی تر بڵاو دەکەنەوە و دەڵێن ئەم بابەتە بڕیاری ئێمە نەبوو یان ئێمە لە دانانی ئەم سیاسەتەدا بەشدار نەبووین . ئەگەر وا بێت، پرسیاری سادە هەیە "مانای ئەندامبوونتان چییە؟"
ئەندامبوون تەنها ئەوە نییە ناوی حیزب لە لیستی ئەنداماندا هەبێت. ئەندامبوون واتای هەڵگرتنی بەرپرسیاریی هاوبەشی بڕیارەکانیشە. لە هەر هاوپەیمانییەکی سیاسی، جیاوازیی بۆچوون شتێکی ئاساییە. بەڵام ئەگەر هەر جارێک بڕیارێک دەرچوو و حیزب بڵێت «ئەمە هی ئێمە نییە»، ئەوا خەڵک بە مافی خۆیان پرسیار دەکەن ئەگەر بەرپرسیاری بڕیارەکانتان وەرناگرن، بۆچی ئەندامن؟ئەوەی لە سیاسەتدا متمانە دروست دەکات، ناوی هاوپەیمانی نییە؛ بەرپرسیارییە، ئەگەر حیزبێک ناتوانێت سیاسەتی ناو هاوپەیمانی بگۆڕێت، یان دەبێت لە ناویدا بۆ گۆڕان کاری بکات، یان بە ئاشکرا جێی بهێڵێت. بەڵام ئەوەی هەم ئەندام بیت و هەم بەردەوام لە هەر بەیاننامەیەک خۆت جیابکەیتەوە، مانای ئەندامبوون لە ناوەڕۆک بەتاڵ دەکات.
بەڵام ئەم بابەتە تەنها کێشەی ئەندامبوون نییە؛ کێشەی ناسنامەیە. راستی حیزبی کوردی، پێش هەر شتێک، بەرپرسیارە لەبەرامبەر کێ؟ لەبەرامبەر هاوپەیمانییەکی سیاسی یان نەتەوەکەی؟
حیزبی کوردی دەتوانێت لەگەڵ هەموو هێزەکانی ئێران گفتوگۆ بکات، دانوستان بکات و هاوکاری بکات. ئەمە بەشێکە لە سیاسەت بەڵام نابێت هیچ هاوپەیمانییەک وا بکات کە یەکێتیی نەتەوەیی کورد لاواز بێت.
یەکەم هاوپەیمانی حیزبەکان پێویستە بەهێزتر بێت ، هەر هاوپەیمانییەکی تر ئەگەر ئەم یەکێتییە لاواز بکات، لە ڕووی نەتەوەییەوە پێویستە دووبارە هەڵبسەنگێندرێت،
هاوپەیمانی حیزبە کانیش بێ کەم و کۆڕی و بێ رخنە نییە هیوادارم بە بەرپرسانە و هەستن بە ئەو ئەرکانەتانی کە خۆتان ئازادانە هەڵتانبژاردووە
گەر چی من لێتان تووڕەین و هەر خۆشیشمان دەوێن و ئازارەکانتان بە ئازاری خۆمان و گەلێکمان دەزانین بەڵام ئەمڕۆ، بەرپرسیاری حیزبە کوردییەکان تەنها لەبەرامبەر ئەندامانیان نییە؛ لەبەرامبەر نەتەوەیەکە کە لە ماوەی سەدەیەکدا هیوا و متمانەیان پیتانە.