چونکە کوردایەتی بە پاراستنی کورسی ناپێورێت؛ بە پاراستنی مافی خەڵک دەسەلمێندرێت.

مسرور بارزانی؛ لە قەیرانی دوو ئیدارەییەوە تا مۆنۆپۆڵکردنی دەسەڵات
ئەمە تەنها ناکۆکییەکی حزبی نییە؛ ئەمە قەیرانی دامەزراوەیی و سیاسییە.

ئەگەر دڵسۆزی کوردستانن، کوردایەتی بە خەڵک مەفرۆشن؛ دەست لە دەسەڵاتخوازی هەڵگرن، بەرپرسیاریەتی قبووڵ بکەن و ڕێز لە ویستی خەڵک بگرن.

چونکە کوردایەتی بە پاراستنی کورسی ناپێورێت؛ بە پاراستنی مافی خەڵک دەسەلمێندرێت.

ئەمڕۆ مەسرور  و نێچیرڤان بارزانی باسی یەکڕیزی و پاراستنی هەرێمی کوردستان دەکان، بەڵام پرسیارێکی بنەڕەتی لەبەردەمیدایە: ئەو هەموو ساڵانەی دەسەڵاتداری، چیان بۆ یەکخستنی دامەزراوەکانی هەرێم کردووە؟

ئایا ئەوەی ئەمڕۆ بە ناوی مەترسیی دوو ئیدارەیی باس دەکرێت، بەشێکی لە ئەنجامی سیاسەتی  خۆتان نییە؟

هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ١٩٩٠دا بەهۆی ناکۆکیی پارتی و یەکێتی تووشی دوو ئیدارەیی بوو؛ دواتریش، لەگەڵ هەموو ڕێککەوتن و هەوڵەکانی یەکخستن، هێشتا دامەزراوەکان و دەسەڵاتی سیاسی و ئەمنی بە تەواوی یەکخراو نەبوون.

ئێستا کە نزیکەی دوو ساڵە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ٢٠٢٤ تێپەڕیوە و کابینەی نوێ پێکنەهاتووە، مسرور بارزانی هێشتا لە پۆستی سەرۆک‌وەزیراندا بەردەوامە و قەیرانی سیاسی چارەسەر نەکراوە.

پرسیار ئەوەیە: بۆچی هەر کاتێک باس لە یەکخستن و چاکسازی دەکرێت، بەرپرسیاریەتی دەخرێتە ئەستۆی لایەنی بەرامبەر، بەڵام کەسێک بەرپرسیاریەتیی بڕیار و سیاسەتەکانی خۆی قبووڵ ناکات؟

دوو ئیدارەیی تەنها دوو ناوی حکومەت نییە؛ واتە هاووڵاتییەک لە هەولێر و هاووڵاتییەک لە سلێمانی، لە هەمان هەرێمدا، بە دوو شێوازی جیاواز لە بەڕێوەبردن، دەسەڵات، دامەزراوە و خزمەتگوزاری ڕووبەڕوو دەبنەوە.

ئەگەر بەڕاستی دژایەتی دوو ئیدارەیی دەکەن، دەبێت سەرەتا  خۆتان دەست لە کار بکیشنەوە چون ئێوە هۆکاری ئەم لێکترازنن بە هۆی ناشرعی بوونی پوستەکانتانەوە و لە هەمان کات بە درێژکردنەوەی دەسەلاتەکەنتان و دەست لە مۆنۆپۆڵکردنی دامەزراوەکان هەڵبگرن. ئەوەی ئێوە دەبوایە بتانکردایێت سوپا و هێزی پێشمەرگە  هێزی نیشتمانی بوایین، نە هێزی هیچ حزبێک. دامەزراوە ئەمنییەکان دەبێت لە خزمەتی یاسا و هاووڵاتیاندا بن، نە لە خزمەتی بەرژەوەندییە حزبەکەتان.

مسرور بارزانی لە ٢٠١٩ەوە سەرۆک‌وەزیرانی هەرێمە. بەڵام حکومەتێک کە ناتوانێت دوای هەڵبژاردن کابینەیەکی نوێ پێکبهێنێت و ڕێککەوتنێکی سیاسی دروست بکات، نابێت تەنها بە پاساوی ناکۆکیی حزبەکان بەرپرسیاریەتیی خۆی لە ئەستۆ لاببات.

حکومەت بۆ خزمەتکردنی خەڵکە، نە بۆ پاراستنی کورسیی بەرپرسان. ئەگەر چارەسەری قەیران نییە، ئەگەر یەکخستن لە کرداردا بەدی ناکرێت، ئەوا پێویستە بەرپرسیارانی سیاسی و حکومەت وەڵامی خەڵک بدەنەوە بەڵام ئەم گەلە قەت بۆ ئێوە گرینگ نەبوە.

نێچیرڤان بارزانی؛ یەکڕیزی بە دروشم دروست نابێت

نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم نابێت تەنها لە کاتی قەیراندا دروشمی یەکڕیزی بکات. ئەو دەبێت بە کردار نیشان بدات کە سەرۆکی هەرێمە، نە بەرگری لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێکی سیاسی.

یەکڕیزی ئەوە نییە کە هەمووان ملکەچی دەسەڵات بن؛ یەکڕیزی ئەوەیە هەموو لایەنەکان لەبەردەم یاسا یەکسان بن و هیچ حزبێک خۆی بە خاوەنی هەرێم نەزانێت.

 

ئەگەر دڵسۆزی کوردستانن، دەست لە دەسەڵات هەڵگرن!

کوردستان بە دروشمی یەکڕیزی ناپارێزرێت، بە یەکخستنی دامەزراوەکان، دادپەروەری، دیموکراسی و ڕێزگرتن لە دەنگی خەڵک دەپارێزرێت.

ئێوە ناتوانن لە لایەکەوە بەشداری لە بەڕێوەبردنی دەسەڵاتدا بکەن  بۆ نزیک دو دەییەیە جومگە گرینگەکانی دەسەڵاتان بەدەستەوەیە و لە لایەکی ترەوە هەموو بەرپرسیاریەتیی دابەشبوون بخەنە ئەستۆی ئەوانی تر. 

ئێوە ئەگەر بەڕاستی دژایەتی دوو ئیدارەیی دەکەن دەبینن کیشەکە خۆتانن دەست لە کار بکیشنەوە ئەم کوردستانە هەزاران کەس و شارەزاتر لە ئێوە و دلسۆزتری تێدا دەژێت کە دەتوانن قەوارەی هەریمی کوردستان هەم بپارێزن و هەم سەریبخەن

کوردستان موڵکی بارزانی و تاڵەبانی نییە؛ موڵکی خەڵکە.

کوردایەتی بە پاراستنی کورسی ناپێورێت. ئەگەر ناتوانن کوردستان یەکبخەن، نابێت بە دروشمی یەکڕیزی خەڵک فریو بدەن. 

یەکڕیزی بە قسە نا؛ بە کردار دەسەلمێندرێت! مسرور بارزانی؛  هەریمی کوردستانت لاگرینگە  یان بەردەوامیی دەسەڵاتەکەت

یەکڕیزی بە دادپەروەری، یاسا، پەرلەمانی کارا و حکومەتێکی بەرپرسیار دروست دەبێت؛ نە بە مۆنۆپۆڵکردنی دەسەڵات.

مێژووی درێژکردنەوەی دەسەڵات؛ ئەزموونێک کە نابێت دووبارە بکرێتەوە بۆ بنەماڵەیە

لە ساڵی ٢٠١٣دا، دوای کۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی سەرۆکایەتی مسعود بارزانی، پەرلەمان بە بڕیارێک دوو ساڵی تری بۆ درێژ کردەوە. لە ساڵی ٢٠١٥یش ناکۆکی لەسەر بەردەوامبوونی لە پۆستەکەدا بووە هۆی قەیرانێکی سیاسی و پەرلەمانی.

ئەم ڕووداوانە وانەیەکی گرنگیان هەیە: دەسەڵات دەبێت بە یاسا سنووردار بکرێت، نەک یاسا بەپێی پێویستیی دەسەڵات بگۆڕدرێت.

ئەمڕۆش کاتێک کابینەی نوێ دروست نابێت و دامەزراوەکان بە تەواوی کار ناکەن، نابێت ئەم دۆخە ببێتە شێوازێکی ئاسایی لە حکومڕانی.

ئەگەر دڵسۆزی کوردستانن، کردار پیشان بدەن!

کوردایەتی بە دروشم، بەیاننامە و وێنەی سیاسی ناپێورێت. کوردایەتی بە پاراستنی مافی خەڵک، دادپەروەری، ئازادیی ڕادەربڕین، خزمەتگوزاری، مووچەی فەرمانبەران و ڕێزگرتن لە دەنگی هاووڵاتیان دەسەلمێندرێت.

خەڵک ماندووی دروشمە دووبارەبووەکان بووە. خەڵک حکومەتێکی کارا و بەرپرسیار دەوێت، نە حکومەتێک کە هەمیشە بۆ بەردەوامبوونی خۆی پاساو بدۆزێتەوە.