لە شیکاری  و پێداچونەوەی بە گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پێکهاتەییەکاندا، هەمیشە ئەم پرسیارە دەکرێت: چی بە بزووتنەوەیەک، شۆڕشێک یان ئەکتەرێکی سیاسی مەشرووعیەت و بەردەوامی دەبەخشێت؟ وەڵامی ئەم پرسیارە لە ناسینەوەی شوێنی ڕاستەقینەی «ئەخلاق»دا خۆی دەبینێتەوە. ئەخلاق لە بواری سیاسەتدا، نەک توخمێکی ڕازاوە یان لاوەکی، بەڵکو بناغە و فەنداسیۆنی سەرەکی هەر گۆڕانکارییەکی ڕەسەنە.

گەر سیستەمی نمرەدان بە سیاسەت و شوێنی ئەخلاق بجەین ئەوە  بۆ تێگەیشتنی باشتر لەم بابەتە، دەتوانین سیستەمێکی نمرەدانی گریمانەیی لەبەرچاو بگرین:

 ئەخلاق وەک گرنگترین پێکهاتە، نمرەی «یەک» بە خۆی دەدات.

- فەزیلەتە سیاسییەکانی دیکە وەک کارامەیی لەگەڵ ئەخلاق دەبێت ١+٠ ١٠و کۆی کەینەوە لەگەڵ  دیپلۆماسی١٠+٠ دەکاتە ١٠٠ سەد (، جەماوەریی خەڵکی و ڕێکخستنی حیزبی، ڕۆڵی «سفر» دەگێڕن کە تەنها لە تەنیشت ئەم ژمارە یەکەوە مانایان پەیدا دەکەن.

 

ئەگەر ئەم ژمارە «یەک»ە (ئەخلاق) هەبێت، سفرەکان بەها و بایەخی ڕاستەقینە وەردەگرن و دەگۆڕێن بۆ بەهای گەورە و کاریگەر. بەڵام ئەگەر ئەخلاق لە نێویاندا نەبێت و ئەم ژمارە یەکە بسڕدرێتەوە، هەموو ئەو سفرانە (جەماوەریی، دەسەڵات و شارەزایی سیاسی) بەهای خۆیان لەدەست دەدەن و ئەنجامەکە دەبێتە «سفری ڕەها». ئەمە واتای ئەوە دەگەیەنێت کە کارامەیی بەبێ ئەخلاق، فێڵبازییە؛ جەماوەریی بەبێ ئەخلاق، پۆپۆلیزمە؛ و دەسەڵات بەبێ ئەخلاق، ستەمکارییە.

 

شۆڕشگێڕی و پێویستی پابەندبوون بە ئەخلاق کە لە ڕەوتی شۆڕش و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکاندا، چالاکوان و سەرکردەکان بە بانگەشەی گۆڕینی دۆخی ئێستا دێنە مەیدان. ئەگەر ئەم گۆڕانکارییانە بە پرەنسیپە ئەخلاقییەکان گرێ نەدرێن، ئامانجە باڵاکانی شۆڕش لە کۆرەی بەرژەوەندخوازی و ئامرازکردنی مرۆڤەکاندا دەتوێنەوە.

 

- پابەندبوون بە پرەنسیپە ئەخلاقییەکان، بە جوڵەی شۆڕشگێڕان مەشرووعیەتی ناوخۆیی و مانەوە دەبەخشێت.

 دڵنیایی دەدات کە بۆ گەیشتن بە ئامانج، لە هیچ ئامرازێکی نامەشرووع کەڵک وەرناگیرێت؛ چونکە بەکارهێنانی ئامرازە بێ‌ئوخلاقی ، خودی شۆڕشەکە بەتاڵ و گەندەڵ دەکات.

سیاسەتکردنی بەبێ ئەخلاق، تەمەنێکی کورت و کۆتاییەکی تاریکی هەیە. لەم وتارەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەمەوە کە ئەخلاق پەراوێزێک  نییە لەسەر دەقی سیاسەت، بەڵکو خودی دەقەکەیە. هەر دەستکەوتێکی سیاسی، جا دیپلۆماسییەکی سەرکەوتوو بێت یان بنکەیەکی کۆمەڵایەتی فراوان، تەنها ئەو کاتە لە مێژوودا دەمێنێتەوە کە لەسەر بنچینەیەکی پتەوی ئەخلاق دامەزرا بێت. لابردنی ئەخلاق لە سیاسەت، یەکسانە بە ڕووخانی هەموو دەستکەوتەکان و گەڕانەوە بۆ خاڵی سفری تێکچوون و تیاچوون.
لە پەرتووکەکانی رەوان شاد نەوشیروان مستەفا باس لە سێدارەدانی گەنچێک دەکات کە لە کاتی شۆڕش لە سەردەمی کۆمەڵەدا لەو ماڵەی کە مابونەوە لەگەڵ ژنی کابرا ساحەب ماڵی هەڵگرتوەو بە بێ دەنگی بەجێیانی هێشتوە. دوای چەند ڕۆژ گەنجەکەیان گرت و لە سێدارەیان دا لە هەر ئەو باسە دەڵێت نادەبوایە لەسەر وەها کارێک لە سێدارەمان بدایێت بەڵام توانیمان متمانە بۆ شۆڕش کە کارێگەری زۆر خراپی دەبوو و زیانی گەورەی دەبەخشی بە شۆڕشەکەمان لە سەر متمانەی متمانەی جەماوەر، بۆیە بە لە سێدارەدانی بەها ئەخلاقیەکان هەموو گەرانەوە ناو کۆمەڵەو متمانەشمان وەرگرتەوە لە خەڵکەکەمان.

بەداخەوە ئەمرۆ وەها لە ناو شتێک بەناوی شۆڕش بەهاکانی ئەخلاق دارماوە کە ڕەخنە و بۆچون جێگەی گۆریوە بۆ شەرەجنێوو بێرێزیکردن بە دایک و خۆشکی یەک و وشەی جاش هیندە سۆک بوە کە ساڵانێک جاشەکان ترسیان هەبوو خەڵک وایانبانگ بکەن ئەمڕۆ بۆ سەرکردە و بەرپرسی حیزبەکان و حیزبێک بەکار دەهێندرێت. بۆیە لە سەرەتای شۆڕشی گەڵانی ئێران دژ بە رژیمە شاینشای و تا بەجێهێشتنی  ڕۆژهەڵات چند ساڵ جارێک لەسەر بێ حەخلاقی کردەوەی ناجوانمێرانەی چەند پیشمەرگە لەسەر سیاسەتی ناروونی حیزبی دەخرێتە بەر باس ئەو کات گەر ئەم تاوانە لەو پیشمەرگانە قەبوڵ نەکراییت، جێگە و پێگەی حیزبی و تاک سیاسی زۆر بە جیاوازی چاوی لێدەکرێت ئێدی بەرپرسی حیزبی بگرن ناڵیت من میشکم سیاسیە جە پەیوەندی بەناوگەڵمەوەیە کە لەگەڵ ژنێک بخەوەم  یا ویدیوی بەرپرسێک دەستاودەست ناکات و هەرەشەی بڵاوکردنەوەی ویدیوی کچە پیشمەرگە لەکەس و کاری نەدەکرا.