له باکور و ڕژئاوای کوردستان، خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، به‌بێ دوودڵی هه‌میشه په‌یوه‌ندیان به هێزه‌کانی باکووری کوردستانه‌وه کردووه، به‌شداریان له خه‌باتی کوردانی باکور و ڕۆژئاوا کردووه، له باشوور به‌هه‌مان شێوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ڕێک له ئارادایه، شه‌ڕی ئه‌مه‌ریکا، به هاوپه‌یمانی ئیسرایل بۆ سه‌ر ڕژیمی ئێران، ئێمه‌ی کورد ئه‌مه ئه‌بێ ئه‌وه به ده‌رفه‌تێکی گه‌وره شیکار بۆ ڕووداوه‌کان بکه‌ینه، هه‌لێک پێشهاتووه نابێ له ده‌ستی بده‌ین، ده‌رفه‌تێکی زێڕین بۆ لێدانی ڕژێمی ئێران، بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران که ملیۆنان ڕۆڵه‌ی بێتاوانی کوردی خستۆته ژێر خاک، به ناهه‌قی ملیۆنان خه‌ڵکی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتی شه‌هید و کردوو. ئه‌وه‌ی ڕژیمی ئێران کردوویه‌تی، ڕووی گه‌وره‌ترین جنایه‌تکاری مرۆڤایه‌تی سپی کردۆته‌وه، ئه‌بێ، لێدانی ڕژێمی ئێران به ده‌رفه‌ت بزانین، بۆ لێدانی ڕژێم. ئه‌مه ده‌رفته و ئه‌بێ له ده‌ستی نه‌ده‌ین!!
زۆر به‌داخه‌وه، ئێستا گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین به تایبه‌ت له باشوور که شه‌ڕی ئێران شه‌ڕی ئه‌وان نییه، به‌تایبه‌ت به‌شێک له به‌پرسان هه‌موو جۆره به‌هانه‌یه‌ک و بیانوویه‌کی سیاسی ده‌که‌نه پاسا و بۆ خۆ دیزنه‌وه‌یان و هاتنه به‌ره‌ی جه‌نگ دژی ڕژێمی ئێران. ئه‌مه مێژووی شه‌ڕمه‌زاری ئه‌و که‌سانه ده‌کات! ئێمه کورد له ڕۆژهه‌لات، ئه‌وه‌مان بیر ناچێته‌وه! زۆر شت هه‌یه، ئێمه نابێ له بیری بکه‌ین، ئه‌وه‌ش یه‌کێکه! با بۆ هه‌مووان ڕوون بێت، ڕژێمی ئێران ده‌ڕووخێ، ئه‌مڕۆ سبه‌ی ئه‌م ڕژێمه ئه‌بێ بڕووخێ، کورد هیچ چاره‌یه‌کی نییه، ئه‌بێ خه‌بات بکات بۆ ڕووخانی ئه‌م ڕژێمه!
ئه‌وه‌ی که له ئێستادا ڕوو ده‌دات، ڕژێم ئێران داخڵی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی باشوور بووه، ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی گروپی ڕاهێنراو، به‌رده‌وام جاسوسی و خیانه‌ت له خه‌باتی گروپه‌کانی چه‌کداری ڕۆژهه‌لاتی کوردستان ده‌که‌ن! ئه‌و گروپه‌ی ڕاهێنراون، به ناو مامۆستای زانکۆ ،به‌ناوی مامۆستای ئاینی و کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکێکی زۆری ڕاهێندراو هه‌یه، ئه‌مه مه‌ترسیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه، زه‌ره‌دێکی زۆر له به‌رژه‌وه‌ندی کوردستان ئه‌دات به گشتی! ئێمه وه‌ک کورد، پێویسته هه‌ڵوێستمان هه‌بێ! ئه‌رکی هه‌موو تاکێکی کورده دژی ئه‌م ڕژێمه هه‌ڵوێستی هه‌بێ.
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵێن، ئه‌مه شه‌ڕی ئێمه نییه، ئه‌مه زۆر نه‌زانیه، ئه‌مه شه‌ڕی هه‌موو کورده، ئه‌وه‌نده‌ی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو هێرشکرایه سه‌ر کورد، ئه‌وه‌ی ڕژێمی ئێران کوردی کوشت، سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی و ئیسرایلی گیانیان له ده‌ست نه‌دات. ئه‌وانه‌ی دۆست و لایه‌نگری ڕژێمن، ئه‌ڵێن شه‌ڕی ئێمه نییه. شه‌ڕی ئێوه‌یه، بۆچی ئه‌وانه‌ی کووژران و شه‌هیدکران، ئه‌وانه به‌خه‌ڵکی خۆتان نازانن؟؟ ته‌نها له کاتی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن خه‌ڵکی ئێوه‌ن و خاوه‌نداریه‌تیان لێ ده‌که‌ن؟
به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتی و پارتی، ئه‌مڕۆ پێویستیه هه‌ڵوێستیان هه‌بێ. شه‌ڕی ئێوه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ئێمه بێت، شه‌ڕی ئێوه‌یه، شه‌ڕی هه‌موومانه، ئه‌بێ هه‌موونا دژی ڕژێمی ئێران بوه‌ستین!
ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ پشت له خه‌باتی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان ده‌که‌ن، په‌شیمان ده‌بنه‌وه! چوونکه ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، به‌و شێوه‌یه بێخاوه‌ن نامێنێته‌وه، خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌یان ساڵه، خه‌باتی خۆیان کردۆته قوربانی ئارامی باشووری کوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ته ئه‌نجامه‌که‌یمان بینی. له ڕۆژهه‌ڵاتدا، ئیدی ئه‌وه پاساوانه جێگای قوبوڵکردن نییه!