ئەم ئاگربەستە وەک دڵی یار وایە بە بچوکترین شت دەشکێت و نەستەلەش فریایی ناکەوێت، جەنگی ئێران یان جەنگێ هێڵی خوێن بەڕێوەیە
ئایا تورکیاو سوریا پڕۆژەکەی ترەمپ قبوڵ دەکەن
ئایا جەنگی هورمز دەبێتە کۆتایی جەنگەکە یان دەبێتە داڕمانی ئابووری هەموو ناووچەکە...
بۆچی ترەمپ دەڵێت لە سوریاو تورکیا تاکو هورمز من ئارامیم دەویت؟؟؟
ئایا مەزهەبی شیعەو سووننە دەچنە ژێر باری پڕۆژەکەی ترەمپ واتا دەووڵەتی ئەمریکا؟؟
بەڵێ بۆ سوریا دڵنیام دەچنە ژێر ئەم چەترەی ترەمپ ، بەڵام بۆ تورکیا نەخێر، تورکیا بڕبڕەی ئابووری دەشکێت و پردی پەڕینەوەی نێوودەۆڵەتی لە دەست دەدات
ئەم جا پڕۆژەی هورمز زیاتر پەرە بە مانەوەی جەنگی مەزەهەب دەدا
حاڵی حازر تورکیا بڕیاڕی سیاسی و مەزهەبی لە دەست نەماوە، جگە لەوە نەبێت بتوانێت فریای مانەوەی خۆێ بکەوێت
لە جیهانی ئەمڕۆدا، مۆدێلی "سەرکردەی ڕزگارکەر" یان ئەو کەسایەتییە کاریزماتیانەی کە هەموو شتێک لە دەوری ئەوان دەسوڕایەوە، خەریکە بەسەر دەچێت. باووی نامێنێت بۆیە دەبێت تاکی کورد لەم ڕاستیە تاڵانە تێبگات
دەیان هۆکار هەن کە بۆچی "دەورانی کەسایەتی" نەماوە و ئێستا شتەکان گۆڕاون::::
١. سەردەمی دامەزراوە و بەرنامەیە بۆیە هەموو شتەکان گۆڕان و لە کۆمەڵایەتی یەوە تاکوو کایەی ڕامیاڕیدا
زۆرینەی کۆمەڵگە هۆشیارەکان بەدوای سیستم و پڕۆژەدا دەگەڕێن نەک ناو و کەسایەتی. ئەمەش وایی کردووە کە ئێمەی نەتەوەی کورد ژێر دەست بین هەمیشە
مێژوو نیشانی داوە کە سپاردنی چارەنووسی وڵات بە تەنها یەک کەس ...جا پاشا بێت یان ڕێبەر... زۆرجار بە دیکتاتۆرییەت کۆتایی دێت.
نابێت و ناکریت چارەی ٧٩ ملۆێن کورد بدرێتە دەست قەدەرەوە
تاکی کورد دەبێت بپرسیت ، پرسیار کات : "پڕۆژەی تۆی بە ناوو سەرکردە بۆ ئابووری، فیدراڵیەت، و مافی مرۆڤ چییە؟" نەک "باپیرت کێ بووە؟" کوڕی فڵانە هۆزێت، یان عەشیرەتەکەت بە ناوو بانگن، ئەمانە کۆتای هاتووە
٢. کۆمەڵگەی ئێران
ئێران وڵاتێکی فرە نەتەوە و فرە ئایینە ...
(کورد، بەلوچ، ئازەری، عەرەب و...). هیچ "کەسایەتییەک" ناتوانێت بە تەنها نوێنەرایەتی هەموو ئەم ناسنامانە بکات.
ئەوەی دەتوانێت یەکڕیزی دروست بکات "ڕێککەوتننامەیەکی سیاسی" گشتگیرە کە مافی هەمووان گەرانتی بکات، نەک لایەنگری بۆ یەک کەس.
بۆیە تاکی کورد دەبێت خۆێ لە ژێر چەتری بە کەم زانیندا ڕزگار بکات و بێتە نێوو کایەی بەڕێوە بردنی دەسڵات ، یان بڕێاڕدەر
چونکە ئەمە کۆتایی شەڕەکە نییە تاکو تۆێ تاکی کورد لە خەوودا بیت.
دڵنیاشم ئیسرائیل لە ڕێککەوتنی ئاگر بەستەکەی نێوان ئەمریکاو ئێران دەکشێتەوە
٣. تەهران دەڵێت پێش دانوستان ٣ بەند لەو ١٠ بەندانە شکێنران ئەمەش دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
٤. ناتانیاهۆ: دەڵێت دەستکەوتی وەهامان بەدەستهێناوە کە تا ئەم دواییانەش خەیاڵنەکراو بوون، ئێران لە هەموو کاتێک لاوازترە، ئیسرائیل لە هەموو کاتێک بەهێزترە، ئامانجی زیاترمان هەیە بۆ بەدیهێنان و بەدییان دەهێنین، جا چ لە ڕێگەی دانوستانەوە بێت یان بە نوێکردنەوەی شەڕ، پەنجە لەسەر پەلەپیتکەیە.
ئایا ئەمریکا پایەندی بنەمای ئاگربەستە؟؟؟؟
چونکە ئێران بە پاکستانی ڕاگەیاندووە کە ژمارەی ئەو کەشتیانەی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن ، بۆ ١٢ کەشتی لە ڕۆژێکدا سنووردار دەکات
بە پێ ئەم هەموو دۆخانەی کە ئێستا هەیە ، ئایا ئاگر بەست کۆتای هاتووە؟؟؟
یان جەنگەکە تازە دەست پێدەکاتەوە