تەرمی سینەماکار میهران ئەنوەر لە هۆتێلێک دۆزرایەوە و شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە بوە
تەرمی سینەماکار میهران ئەنوەر لە هۆتێلێک دۆزرایەوە و شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە بوە
تا ئێستا روون نییە ئایا کوژراوە یاخود کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرن بۆئاشکراکردنی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی.
لەبارەی راپۆرتی پزیشکییەوە، ئەو کەسە نزیکەی میهران ئەنوەر باسی لەوەکرد، "لە راپۆرتی پزیشکییدا هیچ شتێک نەخراوەتە روو، کە خۆیهەوڵی کوشتنی داوە یان لەلایەن کەسانێکەوە، کە گومان دەکرێت دەستی لە کوشتنی ئەم هونەرمەندە هەبێت، بۆیە دەبێت چاوەڕێ بین بۆوەرگرتنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس تا بگەین بە ئەنجامی کۆتایی".
میهران ئەنوەر جگە لە نووسین لە بواری شیعردا، نووسەری چەندین کورتە فیلم و کاری هونەری بووە و بەشداری لە چەندین کاری هونەریداوەک ئەکتەر کردووە، بە گوتەی کەسە نزیکەکانیشی کاری لەسەر ئامادەکردنی چەند پرۆژەیەکی هونەری کردووە.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو