کوردان لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا کۆبوونەوە و خۆپیشاندانیان بۆ ئازادکردنی  ڕێبه‌ڕی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ئەنجامدا.

بەپێی ڕاپۆرتی Yahoo News UK، ئەم خۆپیشاندانانە لە چەندین شاری باکووری کوردستان بەڕێوەچوون و کوردانی تێدا بەشدارییان کرد.

خۆپیشاندەران داوای ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان دەکرد و ھاواری ئازادییان بۆ سەرکردەکەیان دەکرد. شایه‌نی باسه‌ تورکیا  به حه‌زی خۆی پارتی کرێکارانی کوردستان به‌کار دینێ بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی، دوای زیاتر له  سه‌دان هه‌زار کوردی شۆڕش گێرا له پێنایو ئازادی بۆ کورد شه‌هید کران و گیانی خۆیان به‌خت کرد، عبدالله ئۆجالان به فیتی نه‌ژادپه‌رستانی تورکیا کۆتایی به شۆڕشی و ئایدۆلۆژی کوردستانی گه‌وره‌ هێنا. 

ئەم خۆپیشاندانانە لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و کوردان لە قۆناغێکی هەستیاردا بەسەردەبات. تورکیا حیسابی ٥ لیره‌ی تورک بۆ مافی کورد ناکات!