مرۆڤ لە ساتەوەختی لەدایک ببوونیەوە لەگەڵ چیرۆکەکاندا دەژی و لە کۆمەڵگا چیرۆکی ئایین و نەتەوە و و مێژووبۆ ئێمە دروست دەکەن و ساڵانێکە چیرۆکی کوردی لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەگوازرێتەوە. باسی من ئەو چیرۆکانەن کە زۆربەی خەڵک شەوانە بۆ مندالان گوتراوە.
بەڵام پرسیارێکی گرنگم لا هەبوو، : ئایا ئەم چیرۆکانە وامان لێدەکەن باشتر بیربکەینەوە، یان تەنها سەرقاڵمان دەکەن و لە راستی دوورمان دەخەنەوە؟ لای من سەیرە بۆ چیرۆکەکانی منداڵیم بیر ناکەوێتەوە؟ مادام بیرم ناکەوێتەوە چۆن دەتوانێ کارەگەری هەبێت.
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دەتوانین سەیری دوو ڕوانگەی جیاواز بکەین؛ یەکێکیان ڕوانگەی یوڤاڵ نوح هەراری و ئەوی تریان ڕوانگەی فەریدۆن هیرانی ـیە.
بۆ ئەوەی بچم سەر باسەکە بە هۆی باشتر تێبگەیەن من باس لکە رەوانگەی یوڤاڵ دەکەم کە بێگانەیە
یوڤاڵ باس لەوە دەکات کە گرنگترین توانای مرۆڤ هێزی لە چیرۆک گێڕانەوەیە. دەڵێت پارە و وڵات و یاسا و کۆمپانیا و تەنانەت گەلان شتێک نین کە لە سروشتدا بوونیان هەیە. ئەمانە چیرۆکن کە مرۆڤ دروستی کردووە و بووەتە واقیعی کۆمەڵایەتی، چونکە ملیۆنان کەس باوەڕیان پێکردووە. یانی ئەگەر مرۆڤەکان باوەڕیان بە چیرۆکێکی هاوبەش نەبووایە، نەیاندەتوانی هاوکاری بکەن، شار بنیات بنێن، یان شارستانیەت دروست بکەن. وچیرۆکەکان پێشکەوتنی مرۆڤیان بەخۆوە بینیوە.
لە روانگەی فەرێدون هیرانی لە گۆشەیەکی جیاوازەوە سەیری چیرۆکەکان دەکات. دەڵی بە چیرۆکەکان ئێمەیان خەواندووە، زۆرێک لەو چیرۆکانەی لە کۆمەڵگادا دەیبیستین، هانمان نادەن بۆ بیرکردنەوە؛ وامان لێدەکەن هەموو شتێک قبوڵ بکەین بەبێ ئەوەی پرسیار بکەین. زۆرینەی چیرۆکەکان چیرۆکی ئایینی یان نەریتین وەک هێورکەرەوەیەک مامەڵە دەکەن. مرۆڤ بۆ ماوەیەک هەست بە ئارامی دەکات، بەڵام کێشە ڕاستەقینەکانی ژیان هەر دەمێننەوە. و هەندێک جار مرۆڤ ئەوەندە لە چیرۆکی کەسانی دیکەدا دەژی، لەبیری دەچێت بڕیار بۆ ژیانی خۆی بدات.
بەلای منەوە چیرۆکانە زمان و کولتوور و ناسنامەی کوردیان پاراستووە. ئەگەر ئەم چیرۆکانە نەبوایە، ڕەنگە بەشێکی زۆری کولتوری کوردی نەمابا بەتایبەت زمان لە باکووری کوردستان . بەڵام کەمترین چیرۆکەکان هەن بۆ منداڵ وترابێت کە ڕۆشنبیرییان پاراستبێ، یان هانی بیربکەنەوە بدەن و و ژیانی پێ بگۆڕین
ڕەنگە زۆرێک لە ئێمە ئەمڕۆ ئەو چیرۆکانەمان لەبیر نەمێنێت کە لە منداڵیدا بیستوومانە. هەرچی بیریش دەکەمەوە نە باوەڕ، نە خۆشەویستی،نە رێز و نە بوێری لە چیرۆکەکانەوە وەرم نەگرتووە بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە بێکاریگەرن. وەک چیرۆکی باو "خۆشەویستی ورچەکە" یان تیتل ە بیبل کە ئێستە بە گۆرانی منداڵان کراون بە ماڵی سمۆرەخان.
ئەو چیرۆکانای لە وشیاریدا وترابێتن دەتوانن مرۆڤ لە خەو هەڵسێنن و ئەوانەی بۆ خەواندن بێت کە شاید تا کۆتایمان گوێ لێ نەبووبێت بۆ خەواندنی مرۆفەکانە.
لێرە دەتوانم باس لە بەرێز کاک عەلی کەریمی ـش بکەم لە پرتووکەکەیدا (سنوورە ژێڕ پێ خراوەکان) باس لە کاتی منداڵی دەکات چۆن چیرۆکەکانی باوکی کاریگەریان هەبووە لەسەری و خۆی لەدەرەوە وەک کەسایەتی ناو چیرۆکەکەان دیووە بەڵام کاتێ گەورە دەبێت لەگەڵ ئەوەی کەسایەتیەکی رخنەگر و یاغی لە ناعەداڵەتی چالاکەیەکانی دەبیندرێت بەڵام ناتوانم باوەر بکەم کە هۆی هەر ئەو چیرۆکانەی بێت کە باوکی بۆی گووتبێت
ڕەنگە ڕاستییەکە ئەوە بێت کە مرۆڤ پێویستی بە چیرۆک هەیە، بەڵام نابێت هەموو چیرۆکێک بەبێ پرسیار قبوڵ بکەین.رخنە لە چیرۆکەکە کۆنەکان بگرین و منداڵان هان بدەین نوسەری چیرۆکی خۆیان بن نە لەگەڵ چیرۆکەکاندا بژین
وەک کوردێک شانازی دەکەم بە دوو کەسایەتی خۆشەویست لە بابەتەکەما باسم کردوون هەم بەرێز کاک فەرەیدوون هیرانی و کاک عەلی کەریمی