ڕژێمی تێرۆریستی ئێران بۆ چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانی کۆمەڵەکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێرانی لە ناوچەکانی باشووری کوردستان.
بەپێی ڕاپۆرتی The Long War Journal، ئەم هێرشانە بە ئامانجی نەهێشتنی چالاکییەکانی ئەو گرووپانە ئەنجام دەدرێن کە لە دژی ڕژێمی ئێران چالاکی سەربازی دەکەن.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدان کە پێشتر لە ساڵی ٢٠٢٣ ڕێککەوتنێک لە نێوان هەرێمی کوردستان و ڕژێمی ئێراندا واژوو کرا بۆ ناچالاککردنی ئەو کۆمەڵانە، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا هێرشەکان دەستی پێ کردووەتەوە.
ڕژێمی تێرۆریستی ئێران بە بەکارهێنانی مووشەک و درۆن و تۆپخانە، چەندین ناوچەی سنووری لە باشووری کوردستانی کردووەتە ئامانج.
تا ئێستا هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بەم هێرشانە بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام چاودێران پێشبینی دەکەن کە ئەم هێرشانە ببنە هۆی زیادبوونی گرژی لە ناوچەکەدا.