بارودۆخی گهروی هۆرموز زۆر گرژ بووە دوای ئەوەی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە دوو کەشتیی بازرگانی لە تەنگاوی هورمز ڕزگار کردووە و پلانی 'پرۆژەی ئازادی'ی ترەمپ جێبەجێ دەکات.
بەرامبەر بەم کارە، ڕژێمی تێرۆریستی ئێران ڕۆژی دووشەممە مووشەکی بەرەو ئیمارات تەقاند و زیانی بە کەشتییەکی نەوت گەیاند. ئەم هێرشە وەک ڕەدکردنەوەیەک بۆ هەڵوێستی ئەمریکا لە ناوچەکە دادەنرێت.
شارەزای سیاسی و خۆرههڵاتی ناوهڕاست شێرکۆ پاڵانی دەڵێت: 'ڕژێمی تێرۆریستی ئێران دەیەوێت نیشان بدات کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە ئەمریکا نادات کەشتییەکان لە تەنگاوەکەدا بپارێزێت.'
ئەو گوتی: 'ئەم کردەوەیە بە واتای هۆشدارییەکی ڕاستەوخۆیە کە ڕژێمی تێرۆریستی ئێران پلانی ترەمپ بە ڕاگەیاندنی شەڕ دەزانێت.'
لە لایەکی ترەوە، شێرکۆ پالانی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئاگربەستێکی ناجێگیر هەیە، بەڵام هێشتا شەڕی ڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ڕژێمی تێرۆریستی ئێران ڕووی نەداوە.
شارەزای سیاسی و خۆرههڵاتی ناوهڕاست گوتی: 'ڕژێمی تێرۆریستی ئێران لە ڕێگەی شەڕی ڕابردووەوە چەندین سوودی ستراتیژی بەدەستهێناوە، بە تایبەت کۆنترۆڵی تەنگاوی هورمز کە بەرچاوترینیانە.'
ئێستا هەموو چاوەکان لەوەیە بزانن ئایا ئەم شەڕە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی شەڕی گەورە یان تەنها ڕاکێشانی دەسەڵات و تاقیکردنەوەی سنوورەکانی یەکترە.