ڕژێمی تێرۆریستی ئێران لە بەرەبەیانی چوارشەممە ٢٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٦دا، سزای سێدارەی ئیحسان ئەفرەشتەی بەندکراوی سیاسیی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی ئیسفەهانی لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەجدا بە شێوەیەکی نهێنی جێبەجێ کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم بەندکراوە کە پسپۆڕی بواری ئاسایشی سایبێری بوو، پێشتر لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤دا بە بەڵێنی ئەماننامە لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی ڕژێمی تێرۆریستی ئێرانەوە لە تورکیا گەڕێندرایەوە بۆ ئێران.

دوای گەڕانەوەی، دەستبەجێ دەستبەسەر کرا و بۆ ماوەی ٥ مانگ لە ژووری تاکەکەسیدا لەژێر سەختترین فشاری دەروونی و ئەشکەنجەدا گیرا. دواتر بۆ بەندیخانەی ئەوین لە تاران گوازرایەوە.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥دا، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی یەکەی تایبەت، لە بەندیخانەی ئەوینەوە بۆ بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج ڕاگوێزرابوو.

لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا، ئیحسان ئەفرەشتە لەژێر فشار و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبەتەکانی و پاڵدانی تۆمەتی کردەوەی تێرۆریستی، ناچار کرابوو لە بەرامبەر کامێرادا دانپێدانانی زۆرەملێ بکات.

ناوبراو لە تەواوی قۆناغەکانی دادگاییکردندا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری هەڵبژێردراو بێبەش بووە و لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەبۆلقاسم سەڵەواتی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

ئیحسان ئەفرەشتە هەمیشە تۆمەتەکانی ڕەت دەکردەوە و جەختی دەکردەوە کە چالاکییەکانی تەنیا سنووردار بووە بە ئاگادارکردنەوەی ماڵپەڕە سەربەخۆکان لە هێرشی سایبێری.

باوکی ئیحسان ئەفرەشتە پێشتر و دوای بیستنی هەواڵی دەرچوونی سزای سێدارە بۆ کوڕەکەی، تووشی جەڵتەی دڵ بوو و گیانی لەدەست دا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەسێدارەدانی نهێنیی ئەم بەندکراوە سیاسییەی بە نموونەی بەرچاوی کوشتنی حکوومەتی و خەڵەتاندنی سیستماتیکی هاووڵاتییان لەلایەن ڕژێ