ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بۆ بانگەواز کردنی خەڵکی سەرتاسەری ئێران، بە بەشداری کردن لە مانگرتنێکی گشتی بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان
دهقی بانگهوزی کۆمهڵه که بۆ ڕووداو٢٤ هاتووه!
ئازادی خوازان، بەرابەری تەڵەبان، ژنان، لاوان و خەڵکی تێکۆشەری ئێران!
زیاتر لە دوو مانگە، ئاخێزێکی دادپەروەرانەی پێشڕەو، ئازادی خوازانە و ئینسانی لەژێر دروشمی سەرەکی” ژن ژیان ئازادی” و ” بڕوخێ کۆماری ئیسلامی”، بە پانتایی کۆمەڵگای ئێران لە ئارادایە.
ئەم ئاخێزە ئێستا گەیوەتە ئاستی شۆڕشێک کە تا سەرکەوتنی کۆتایی نیازی ڕاوەستانی نییە.
خەڵکی کوردستان پێشەنگی سەرەتای دەستپێکی شۆڕشەکە بوون، شۆڕشێک کە دەبێ ئازادی، بەرابەری و شور و شەوقی ژیان بۆ خەڵکی دانیشتوی وڵات و سەرزەمینی ئێران ئیمکان پەزیر بکات.
کوردستانی شۆڕشگێڕ لەمڕۆدا کەوتۆتە ژێر وەحشیانەترین گوشارە سەرکوتگەرانەکانەوە، هەموو ئامرازەکانی سەرکوت تەنانەت گازی شیمیاییش لەدژی خەڵکێک کە بە دەستی بەتاڵ لە بەرانبەر کۆنەپەرستی حاکمدا سینگی کردۆتە قەڵغان، بەکار دەهێندرێت. ئاماری قوربانیەکانی ئەم سەرکوتە وەحشیانەیە بەردەوام ڕوو لە بەرز بوونەوەیە. شەقامی زۆربەی شارەکانی کوردستان بوونەتە گۆڕەپانی شەڕێکی نابەرابەر، لە لایەکەوە ڕژیمێکی سەرتاپا چەکدار و لە لایەکی دیکەوە، خەڵکێکی گەروو پڕ لە هاوار و دەست بەتاڵ.
لە ئاوا بارودۆخێکدا پێویستە کە خەڵکی تێکۆشەری سەرتاسەری ئێران بێن بە هانای خەڵکی کوردستانەوە.
ئێمە لەم ڕێگایەوە داوا لە سەرجەم خەڵکی ماف تەڵەب و ئازادی خوازی ئێران، لە کرێکارانی نێو کارخانەکان و ناوەندەکانی خزمەتگوزاری، لە کارمەندانی ئیدارە دەوڵەتیەکان و کەرتی تایبەت، لە خوێندکاران و قوتابیان و کاسبکاران و بازاڕیان دەکەین رۆژی پێنجشەممە ٣ی مانگی سەرماوەز لە سەرتاسەری ئێران بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان دەستبدەنە مانگرتنێکی گشتی لێىڕاوانە.
ئەم مانگرتنە پەیامێکی قایم و بە هێز دەبێت بۆ کۆماری ئیسلامی تا هەست بەوە بکات کە، خەڵکی کوردستان بە تەنیا نین و بە شێوەیەکی واقعی کوردستان” چاو و چرای خەڵکی ئێرانە.”
داوا لە ڕێکخراوەکان، ناوەندەکان و تێکۆشەرانی دەرەوەی وڵات دەکەین تا هەرچی لە توانایاندایە بیکەن بۆ بەسەرکەوتن گەیاندنی مانگرتنێکی گشتی سیاسی شکۆدار.
داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین کە لەم ڕۆژەدا بۆ هاوڕێیەتی کردن لەگەڵ خەڵکی ئێران، کە بۆ پشتیوانی لەوان وەها حەرەکەتێکیان دەستداوەتێ، وەک هەمیشە لێبڕاوانە دەستبدەنە مانگرتنێکی گشتی و گشتگیر.
کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە- ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران
سێشەممە ١ ی مانگی سەرماوەزی ١٤٠ ١
٢٢ ی مانگی نوامبری ٢٠ ٢٢