ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٤ ڕایگەیاند کە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا چەندین بەڵگەنامە و شایەتی سەبارەت بە بوونی زیندانێکی نهێنی لە شاهینشەهری ئیسفەهان بڵاو کراوەتەوە؛ شوێنێک کە بەڕواڵەت وەک "کەمپی کار" ناسێنراوە، بەڵام لە ڕاستیدا سەدان زیندانی لەوێ لە ژێر بارودۆخێکی سەخت و نامرۆڤانەدا ڕاگیراون و لە چاوی خەڵکدا شاراوەن. 

ئەم شوێنە لە نزیک شاهینشەهر و تەنیشت کارگەی بیسكویتی پیشەسازیی بێهێشت ئەخوان هەڵكەوتووە. به ڵام به هۆی نهێنیكاریی زۆری بەرپرسانەوە زۆرێک له دانیشتوان و تەنانەت یەکه پیشەسازییەکانی  له بوونی ئه و جۆره زیندانە بێ هەواڵن. 

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، زیندانییەکان لەم سلولەدا کە ناوی نەهێنراوە، لەگەڵ دۆخێكی خراپی ژیان و فشاری جەستەیی و دەروونی و ڕەفتاری نایاسایی ڕووبەڕوو دەبنەوە. ئەم زیندانە نموونەیەکی دیکەی تۆڕی دەستبەسەرگەی نهێنیی کۆماری ئیسلامییە کە بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەكان بەكاردێت.