بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هونەرمەندە لە ماوەی دەسبەسەکرانیدا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەی کراوە و لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ لێپرسینەوەی لێ کراوە.
ئەمین کەریمی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش مانگێک لیپرسینەوە ئازاد کرابوو.
لەم دواییانەدا زنجیرەی "تاژدین و ئەمینە" بە دەرهێنەریی ئەمین کەریمی، لەلایەن خەڵکەوە پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەمین کەریمی لە کاتی گەڕانەوە لە تورکیە لە سنووری "سێرۆ"ی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لە دژی ناوبراو، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.