ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند کە ڕژێمی تێرۆریستی ئێران بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ۲۳ی پووشپەڕی ۲۷۲۶، سزای سێدارەی سەلمان کاکەخانی لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز جێبەجێ کردووە.

ئەو بەندکراوە خەڵکی شاری بانە بووە و بەهۆی تاوانێکی نادیارەوە بە سێدارە سزادراوە، بەڵام ڕژێم هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەبارەیەوە نەداوە.

شایانی باسە کە هاوژینی ناوبراو مانگی پێشوو بەهۆی ڕووداوی کارەباگرتنەوە گیانی خۆی لەدەست دابوو، بەمەش منداڵی ۱۲ ساڵانیان دایک و باوکی خۆی لەدەست داوە و ئێستا بێ سەرپەرشتیار ماوەتەوە.

تا ئێستا هیچ کام لە میدیاکانی نێوخۆی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران یان دەزگای دادوەرییەکەی هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوە کوردەیان بڵاو نەکردووەتەوە.

ڕێکخراوی هەنگاو کە ڕووماڵی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان و هەموو ئێران دەکات، ئەم ڕووداوەی بە شێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاست کردووەتەوە.

 

سه‌رچاوه‌ی وێنه‌ و هه‌واڵ
هه‌نگاو