ڕژێمی ئێران هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی دا بە ئامانجکردنی ئۆفیسەکەی بە فڕۆکەی بێفڕوان لە هەرێمی کوردستان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتڕاستی کردەوە کە هێرشە فڕۆکە بێفڕوانەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام ئەمە  هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مەترسیدارە لەلایەن ڕژێمی تیرۆریستی ئێرانەوە.

بارزانی بە توندی هێرشە فڕۆکە بێفڕوانەکانی بۆ سەر شوێنە حکومی و ئەمنییەکانی کوردستان ئیدانە کرد و وەک پێشێلکردنی سەروەری هەرێمەکە ناوی برد.

چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر ڕووداو٢٤ ڕاپۆرته‌ هه‌واڵێکی بڵاوکرده‌وه‌، که  بارزانی له یه‌کێک له که‌ناڵه‌ دیاره‌کانی کوردستان، ئاماژه‌‌ی کرد که کوردستان نابێته‌ به‌شێک گرژیه‌کانی ناوچه‌که‌. به‌لام وێده‌چێ ڕژێمی ئێران، به زۆر ده‌یهه‌وێ هه‌رێمی کوردستان ڕاپچی شه‌ڕی نه‌خوازراو بکات، ئه‌وه‌ش به تێرۆر و تۆقاندن له باشووری کوردستان.

ڕژێمی ئێران، کە بە ستەمکاری و دڕندانە بەسەر هاووڵاتیانی خۆی و پاڵپشتیکردنی تیرۆریزم لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ناسراوە، بەردەوامە لە هەڕەشەکردن لە سەقامگیری ناوچەکە بە هێرشە بێباکانەی لەم جۆرە.