ده‌قی به‌یاننامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان به‌و شێوه‌یه‌خواره‌وه‌یه!
ڕاگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی ئایندەی کوردستانەوە
سەبارەت بە پێشهاتەکانی پەیوەندی و ڕێککەوتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕژێمی ئێران،
وەکو بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان هەڵوێستی خۆمان بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین:
هەرچەندە ئێمە وەک پرەنسیپ دژی هەڵگیرسانی هەر جەنگێکی وێرانکەرین لە ناوچەکەدا، بەڵام ڕایدەگەیەنین کە مانەوەی ئەم ڕژێمە مەترسییەکی بەردەوام و گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی تەواوی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەم ڕژێمە کە لەلایەن کەمینەیەکی ئاینییەوە بەڕێوەدەبرێت، بووەتە سەرچاوەی ستەم و چەوسانەوەی سەرجەم نەتەوە و کەمینە ئاینییەکانی ناوخۆی ئێران و مافە سەرەتاییەکانی لێ زەوت کردوون. سەرەڕای ئەوەی کە پشتیوان و پاڵپشتی تیرۆرە لە ناوچەکەدا .
هەر ڕێککەوتنێک کە ببێتە هۆی درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم دەسەڵاتە، تەنها مەکۆکانی تیرۆر و ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا بەهێزتر دەکات. ئێمە بڕوامان وایە چارەسەری ڕاستەقینە تەنها لە گۆڕینی ڕەگ و ڕیشەیی ئەم ڕژێمەدایە. پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا تەنها بە کۆتاییهاتنی ئەم ڕژێمە ستەمکارە و هاتنەکایەی سیستەمێکی دیموکرات و دادپەروەر دێتە دی کە مافی هەموو نەتەوەکان بپارێزێت.
ته‌نها له چه‌ند ڕۆژی ڕاپه‌ڕینه‌کان دژی ڕژێم، نزیکه‌ی ٥٠ هه‌زار خه‌ڵکی مه‌ده‌نی، بێچه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌م ژڕێمه کووژران. ئێمه وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان، بۆ ڕای گشتی ڕایده‌گه‌یه‌نین، که خه‌باتی ئێمه به‌رده‌وامی ده‌بێ، ڕێکه‌وتنی ئه‌مه‌ریکا و ڕژێمی ئێران هیچ شتێک لای ئێمه ناگۆڕدرێ، ئێمه هه‌تا ڕووخانی ڕژێمی ئێران به‌رده‌وام ده‌بین له خه‌بات و تێکۆشان دژی ڕژێمی ئێران و درێژه به چالاکی چه‌کداری و مه‌ده‌نی ئه‌ده‌ین دژی ڕژێمی ئێران.
بزوتنەوەی ئایندەی کوردستان
ڕێکه‌وتی ٨ی ٤ی ٢٠٢٦