دەستگیرکردنێکی دراماتیک
لە لۆس ئەنجلۆس
ئاهورا هەورامی
سەرچاوەکان لە شاری لۆس ئەنجلۆس خوشکەزای قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی ئێرانیان دەستگیرکرد کە لەژێر چاودێریی دەزگای کۆچ و گومرگی ئەمریکا (ICE) بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی نیویۆرک پۆست، حەمیدە سولەیمانی ئەفشار، تەمەن ٤٧ ساڵ و کچەکەی بە ناوی سارینا سادات حوسێنی تەمەن ٢٥ ساڵ، ڕۆژی هەینی لە لایەن ڕێکخراوی ICE دەستبەسەر کراون و کارتی ئیقامەی هەمیشەیییان بە هۆی پشتگیری و پێوەندییان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران هەڵوەشاوەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەفشار ئاهەنگی هێرشەکانی سەرباز و دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکای کردە ئامانج و ستایشی ڕێبەری باڵای ئێرانی کرد و ئەمریکای بە "شەیتانی گەورە" وەسف کرد و پشتیوانی خۆی بۆ سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەربڕی کە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشان کراوە.
سەرچاوەکە وتی دەستگیرکردنەکان لە دیمەنی "دراماتیک"دا ڕوویانداوە لە دەوروبەری کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ئاماژەی بە بوونی بریکارەکانی ICE لە شەقامەکانی دەوروبەریدا کردووە پێش هەڵمەتەکە. ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، بینیویەتی شەقامەکە بە ئۆتۆمبێلی کۆچبەران و سێ ئۆتۆمبێلی دەوریەی LAPD داخراوە، بۆ دەستگیرکردنی ئەوان.
لەلایەکی ترەوە دەرکەوتووە کە ئەفشار موڵکێکی لە ساڵی ٢٠٢١ بە نیو ملیۆن دۆلار کڕیوە.
بەپێی سەرچاوەکان شێوازێکی ژیانی گرانبەهایان ئاشکرا کردووە. لەناو ماڵەکەدا فۆتۆگرافەر و جلوبەرگی دیزاینەر دۆزرایەوە و لەناو تێسلا ڕەشەکەیاندا کەلوپەلی لوکس دۆزرایەوە کە بریتین لە جانتایەکی میس دیۆر و کوشنی هێرمێس و کەرەستەی جوانکاری. زۆرشتی گرانبەهای تر
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، حوسێنی چەند موڵکێکی هەبوە کە بە نهێنی کارەکانی بەڕێوەبردووە لە شاری لۆس ئەنجلۆس.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەفشار لە ساڵی 2015 بە ڤیزەی گەشتیاری هاتۆتە ئەمەریکا، لە ساڵی 2019 مافی پەنابەری وەرگرتووە، وە لە ساڵی 2021 مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی وەرگرتوە.
تێبینی :- وەرگێڕان و ئامادەکردنی
ئاهورا هەورامی