ترەمپ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانێکی ونبووی ئەمریکی لە ئێران ڕادەگەیەنێت.

ڕزگارکردنی فڕۆکەوانی دووەمی ئەمریکا لەناو خاکی ئێراندا

سێ بەرپرسی ئەمریکی بە ئاژانسی "ئاکسیۆس"یان ڕاگەیاندووە، کە هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنێکی کۆماندۆیی ئاڵۆزدا، توانییان دووەمین فڕۆکەوانی فڕۆکە جەنگییەکەی جۆری F-15 ڕزگار بکەن، کە ڕۆژی هەینی لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران خرابووە خوارەوە.