وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵوەشاندنەوەی ئیقامەی هەمیشەیی بۆ فاتمە ئەردەشیر لاریجانی کچی عەلی لاریجانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانی ڕاگەیاند
کە نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کوژرا. بەپێی زانیارییەکان، زانکۆی ئیمۆری چەند مانگێک پێش ئێستا دکتۆرە لاریجانی پزیشک و توێژەری لە پۆستەکەی وەک یاریدەدەری مامۆستا لە بەشی شێرپەنجەی زانکۆکە دوورخستەوە.
جێی باسە کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا دوو کەس لە کەسوکاری قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانیان دەستگیرکرد، وە دواتر مانەوەی هەمیشەییان لە ئەمریکا هەڵوەشاندەوە.