بەرپرسانی باڵای پنتاگۆن لە ڕێگەی هاوپەیمانەکانیانەوە پەیوەندییان بە هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئێرانەوە کردووە.
سەرچاوە ناوخۆییەکان باسیان لەوە کردووە کە بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان ئاشکرایان کردووە کە پیت هایگست وەزیری جەنگی ئەمریکا و بەرپرسانی باڵای پنتاگۆن لە ڕێگەی هاوپەیمانەکانیانەوە پەیوەندییان بە هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ئێرانەوە کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم دەنگۆیانە لە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کەسایەتییە کاریگەرەکانی کورد سەرچاوە دەگرن، بە تاییبەت بزووتنەوەی ئایندە وە لەبەرچاوگرتنی دۆخی خێرای پەرەسەندنی ناوچەکە.
سەرچاوەکان وردەکاریی ئەو دەنگۆیانەیان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئاماژەیان بەوە کردووە کە بابەتی هەستیار سەبارەت بە داهاتووی دۆخی ئێران و ئەگەری پەرەسەندنی ململانێکان و ڕۆڵی هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات بۆ قۆناغی داهاتوودا تاوتوێ کراوە.
ئەم پەرەسەندنە لە کاتێکدایە کە گرنگیدان بە ئایندەی ئێران و ناوچەکە بە گشتی، پرسیار لەبارەی تایبەتمەندییەکانی قۆناغی داهاتوو و ئەو ڕۆڵەی کە ڕەنگە هێزە کوردیەکانی ڕۆژهەڵات لە هەر گۆڕانکارییەکی ئەگەریدا بیگێڕن، وە سەرهەڵبدەن .