ئەمڕۆ هێرشی زەمینی بۆسەر ئێران 

بەلوجەکانی شەڕی کۆڵان بەکۆڵانی پاسدار ئەکەن!

تەرمێكی زۆر چەكدارانی بەسیج و سوپای پاسداران لە دەیان ناوچەی جیاوازی  قوم و تاران كەوتوون و بەهۆی زۆر كوژراوەكانەوە مانگی سوری ئێرانی دەرفەتی كۆكردنەوەی نیە.

لە قوم ٨ بنكە نوێی سوپای پاسداران و بەسیج ئاگران باران و خاپور كرا، كوژراوانیان لەسەر جادە كەوتووە

دوو بەرپرسی باڵای سوپای پاسداران لەكاتی بەسەركردنەوەی هێزەكانیان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە موشەك كراونەتە ئامانج

ئەمەریكا بە موشەكی تۆماهوك و كروز  بنكەكانی سوپای پاسداران لە چیاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بۆردوومان دەكات

دەنگی تەقینەوەی  لە شارەكانی بەهێز لە غەرم دەرەو و كرج و لار دەبیسترێت

ئەمەریكا ئەمڕۆ لە ئیلام و دوورگەی نەوتی خارج و  بەلوجستان  هێزی سەربازی لۆجستی دابەزاندووە

ئیتلاعات ٥ هاوڵاتی لە ئازەربایجان دەستگیردووە بەتۆمەتی وێنەگرتنی هێرشەكان  لە دەلاقەی ماڵەكانیانەوە و پەیوەندی لەگەڵ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن

ئێستا كۆگا موشەكیەكانی یەزد بە B52 بۆردوومان دەكرێت

بەرەی شۆڕشگێری بەلوجستان:پاڵەوانەكانمان لەتاران لە شەڕێكی سەختدان لەگەڵ هێزەكانی ڕژێم

لە ناوچەی گوڵ شەهری تاران ڕووبە ڕووبونەوەی چەكداری و شەڕی كۆڵان بە كۆڵانە,لایەنی هێرشكار ناسنامەیان دیار نیە

لورستان و خورمشهر و بلوجستان لەژێر بۆردووماندان

لەكۆی 40هەزار ئامانج ی دیراوی كراو تا ئێستا زیاتر لە ٣٥ هەزاری خاپور كراوە و چەند ڕۆژێكی كەم ماوە بۆ لەناوبردنی كۆی ئامانجە ئاسمانیەكان

لەپاشدا هێرشی ئاسمانی كاریگەری ئەتۆیان نامێنێت و  جونكە بەشێك لەئامانجەكان لە قوڵای شاخدان و بەبێ هێرشی زەمینی و ئۆپەراسیۆنی تایبەت(هاوشێوەی ئەوەی ئیسرائیل لە ئەسفەهان ئەنجامیدا) بەتەنها هێرشی ئاسمانی كارگەری ئەوتۆی نیە.