ئاماژەیەکی ڕوون بۆ دابەش بوونی عێراق بڕیارێکی ئەمریکا بۆ دەرکردن و پاڵنانی میلیشیاکان بەرەو ڕۆژهەڵات و باشوور لەودیو ئەم هێڵە وەک هەنگاوی یەکەم

ئاهورا هەورامی 

ڕوونە کە هێزە میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران لە هەموو ناوچە سوننەنشینەکان دەکرێنە ئامانج بۆ ئەوەی ناچاریان بکەن بچنە دەرەوە.

هەر بۆیە بۆردومانەکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تیشکی خستۆتە سەر پێگەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی  لە ڕۆژئاوای عێراق.

بۆردومانەکە پێگەکانی میلیشیاکان و هەروەها پێگە هاوبەشەکانی سوپای عێراقی کردە ئامانج.

بۆیە گەشتی چاودێری ورد بەردەوام ئەنجام دەدرێت بۆ بەدواداچوونی هەر جوڵەیەک.