وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا و روسیا کۆدەبنەوە
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا و روسیا کۆدەبنەوە
بڕیاره ئەمڕۆ، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئێران و روسیا له‌باره‌ی دواین پێشهاته‌كانی سوریا، له ئه‌نقه‌ره کۆببنەوە.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، بڕیاره ئەمڕۆ حسێن عه‌بدوڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌سه‌ردانێك بگاته ئه‌نقه‌ره به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵسێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا و مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا.
كۆبونه‌وه‌ی سێقۆڵی ئێران و توركیا و روسیا دوای ئه‌و گفتوگۆیانه دێت كه حسێن عه‌بدوڵاهیان له دیمه‌شق و به‌یروت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و دووڵاته ئه‌نجامیدان، له‌كاتێكدا بڕیاریشه 18ی ئه‌م مانگه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له واشنتن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكنهاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ی بكات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، كۆتایی مانگی ڕابردو له مۆسكۆ ژماره‌یه‌ك گفتوگۆ و كۆبونه‌وه له‌نێوان وه‌زیرانی به‌رگری و به‌رپرسانی هه‌واڵگری ڕوسیا‌و توركیا و سوریا ئه‌نجامدراون.