ڕووداو ٢٤، ئاژانسێکی هه‌واڵی نێوده‌وڵه‌تیه، له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکراوه. پێشنیاری دروستکردنی ڕووداو٢٤ له‌لایه هێژا ئاواتی ئیبراهمی بوو، وه‌ک هاوسۆزیمان بۆ که‌ناڵی (الحدث)، که ئه‌ندازیارانی ئایتی کورد له‌وێدا کاریان ده‌کرد، هه‌مان ئه‌ندازیار په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ کرد و بۆ دروستکرندی ڕووداو٢٤. بۆیه ناومان ڕووداو٢٤، چوونکه پێشتر که‌ناڵی رووداو دروستکرابوو، ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی شته‌کان ئالۆز نه‌بێ، ڕووداو٢٤ مان دروستکرد.
ڕووداو٢٤ مێژوویه‌کی پڕشنگداری هه‌یه، مێژووی ڕووداو٢٤ مێژووی گێرانه‌وه‌ی داستانی خوێنی شه‌هیدانی شۆڕشی ژینایه، ڕووداو٢٤، له کاتێکدا دروست بوو که شۆڕشگێرانی کوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به کوژرا و تێکده‌ر ناو ده‌بران، به‌لام به‌داخه‌وه تێرۆریستانی ڕژێمی سوپای تێرۆریستی ئێران و به‌سیجه‌کانیان به شه‌هید ده‌خوێندرانه‌وه.
ئه‌وه‌ش له که‌ناڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کانی باشووری کوردستان به ئاشکرا، بێ هیچ شه‌رم و بێ په‌رده ئه‌و کاره ده‌کرا، بۆ ڕازیکردنی ئاغاکان له تاران!
ڕووداو٢٤ کاتێکدا دروست بوو که ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان مێدیایه‌ک نه‌بوو ده‌نگ و باسی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڵاو بکه‌نه‌وه. ڕووداو٢٤ وه‌ک مۆمێکی دڵنه‌وای بۆ دایکی شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان داگیرسا. ڕووداو٢٤ له‌یه‌ك چالاکیدا توانیمان، ڕووداو٢٤ ببینه نێو خه‌ڵکی وه‌زاڵه هاتووی شۆڕشی ژیان له سه‌رجه‌م شاره‌کان بۆ تۆمارکردنی ڕاپه‌ڕینه‌کان. ڕووداو٢٤ توانی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران له شاره‌کانی سنه و بۆکان بڵاو بکاته‌وه.
ڕووداو٢٤ وه‌ک یه‌که‌م مێدیایی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی و جیهانی توانی ببێته ڕێچکه‌ی ڕاستی کوردایه‌تی، دوور له به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و ئابوری، توانی ڕووداوه‌کانی وه‌ک خۆی بباته کۆشکی سپی و چه‌ندین ناوه‌ندی جیهانی، به ڕاپۆرتکردنی جێنۆساید و به کۆمه‌ڵ کوشتنی کوردان له‌لایه ڕژێمی ئێران!
لای ڕووداو٢٤، ئه‌وانه‌ی له پێناوی کوردستان و کوردایه‌تی و مافی مرۆڤ و نان و بژێوی ژیان گیانی خۆیان به‌خت ده‌که‌ن و شه‌هیدن. لای ڕووداو٢٤ ژینا ئه‌مینی شه‌هیده، لای ڕووداو٢٤، شه‌هیده‌کانی سه‌نگه‌ره‌کانی هێزه تێکۆشه‌ره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان شه‌هیدن، جێگای شانازی و نه‌مرن ، به خوێنی خۆیان داستانی مێژووی و پڕ سه‌روه‌ری له به‌رگری بۆ ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆمار ده‌که‌ن. ڕووداو٢٤، وه‌ک هه‌میشه به‌رگری له خه‌بات و تێکۆشانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان کردووه، به‌رگری له ڕۆژئاوا و باشوور و باکور کردووه. له هه‌مان کاتدا، ڕووداو٢٤ ڕێگه‌ی داوه مرۆڤه‌کان به ئازادی نووسینه‌کانیان بنووسن و بتوانن ڕه‌خنه بگرن، بتوانن به ئازادی قسه‌ی خۆیان بکه‌ن و شیکاری بۆ ڕووداوه‌کان بکه‌ن.
ڕووداو٢٤، ڕژێمی ئێران، به تێرۆرسیت و مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ی جیهانی ده‌زانێ بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و ئاسایشی جیهان. لێره‌وه داوای له هه‌موو مرۆڤێک ده‌که‌ین هاوکار و هاوپشتی ڕووداو٢٤ بن، چوونکه ڕووداو٢٤ ڕووداو هه‌موو مرۆڤێکی ئازادی خواز و تێکۆشه‌ره.