ئاشتی یا خۆبەدەستەودانی مەرجدار, وته‌ی نووسه‌ر و چالاکوانی سیاسی و که‌سایه‌تی ڕۆشنبیری کورد. پرۆژه یاسای پێشنیاره‌کانی عهبدوولا ئۆجالان به خۆ دهستهوادانی مه‌رجدار ناو ده‌بات
کاک ئه‌حمه‌دی شێربه‌گی، که‌سایه‌تیه‌کی بوێری و نیشتیمانی، بوێرانه ڕه‌خنه‌ی له پرۆژه‌ی به‌ناوی ئاشتی، ده‌گرێ! به‌ڕێزیان ده‌ڵێ، یاسای به‌ناوی نه‌مانی تێرۆر، که پێشه‌کشی په‌رله‌مانی تورکیا کراوه، په‌یامی ئاشتی نییه. پێشنیارێکه بۆ لێدانی بزووتنه‌وه‌ی کورد و کپکردنی ده‌نگی ئازادی خوازانی کورده له باکوری کوردستان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به ١٢ خاڵه‌که‌ی عبدالله ئۆجالان کردووه، له هیچ ئاماژه‌ی به پرسی چاره‌سه‌ری کورد له باکوری کوردستان نه‌کراوه. به پێچه‌وانه‌وه، ته‌نها جه‌خت له خۆ بهدهستهوادنی کورد به مه‌رج کراوه.
شایه‌نی باسه، پارتی کرێکارانی کوردستان، له ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیان، بانگه‌شه‌ی کوردستانی گه‌وره‌یان ده‌کرد، له دوای ساڵی ١٩٩٩ و ده‌ستگیرکردنی ڕێبهڕهکهیان، دروشمی کوردستانی گه‌وره بوو، دواتره کرایه دروشمی بژی ئاپۆ، ده‌یان که‌س بۆ دڵسۆزیان بۆ دروشمه‌کانی ئۆجالان گڕیان له خۆیان به‌ردا، خۆیان ده‌کرده خهڵوزو ئاگریان له جه‌سته‌ی خۆیان به‌رده‌دا!
له هه‌موو جیهان ئه‌ندامه‌کانیان ئاگریان له جه‌سته‌ی خۆیان به‌رده‌دا!
به‌رهه‌می پارتی کرێکارانی کوردستان، خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و هیچ، که‌مێ بیربکه‌وه، هیچ، سفر، ئاو بێنه و ده‌ستت بشۆ!
نا نا، ڕاوه‌سته، ئه‌مه کۆتاییه‌که‌ی نییه! پریساری تریش هه‌یه، ئێمه‌ی کورد پێویستیمان به کاک ئه‌حمه‌ده‌کان هه‌یه بوێرانه پرسیار بکه‌ن!