عەبباس ئارەقچی، وەزیری دەرەوەی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران، ڕایگەیاند کە تورکیا ڕۆڵێکی گرنگی لە هێرشه‌کان دا هه‌بوو دژی کورده‌کان.
ئەم ڕاگەیاندنە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئەل-مۆنیتۆر کراوە، کە تێیدا ئارەقچی باسی لە هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە.
شایه‌نی باسه ئاماژه به‌هاوکاری تورکیا ده‌کرێ له‌گه‌ڵ ڕژیمی ئێران، ئه‌و هێرشانه ئه‌نجامدرابن بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
بەپێی سەرچاوەکان، هێرشی پێچه‌وانه‌ی کورده‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، به هاوبه‌شی ڕژێمی تورکیا و ئێران ڕێگری لە پێشڕەوی هێزه شۆڕشگێره‌کان کراوه. ڕژێمی تێرۆریستی ئێران بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچە کوردنشینەکان، بەڵام ئەم جارە بە هاوکاریی رژێمی تورکیا ئه‌و کاره‌ی کردووه.
تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی لە لایەن تورکیاوە لەسەر ئەم بابەتە بڵاونەکراوەتەوە. ئه‌وه ته‌نها له له‌یان ڕژێمی ئێرانه‌وه پشتڕاست کراوه‌ته‌وه.