ئەمڕۆ زۆرێک لە هاوڵاتیان نیگەرانی ئەو گۆڕانکارییانەن کە لە هەولێر ڕوو دەدەن؛

گۆڕانکارییەکانی زمان، کەلتوور و ناسنامەی شار. ئەگەر ئەم پرسانە بێ گفتوگۆ و بێ یاسا بەجێبهێڵدرێن، لە داهاتوودا کاریگەرییان لەسەر ناسنامەی هەولێر دەبێت دەبێتە شارێکی بە حەشیمەتی زیاتر عەرەب نشین، ئەمە بابەتێکی دژایەتی لەگەڵ هیچ گەل و نەتەوەیەک نییە. ئەمە داواکارییەکە بۆ پاراستنی مافی زمانی کوردی و ناسنامەی کوردستانی بوونی هەولێر.
لەبەر ئەوە بانگەواز دەکەین بۆ هەموو نووسەران، ڕۆشنبیران، مامۆستایان، توێژەران و ڕۆژنامەنووسان ئەم بابەتە مەهێڵن بێدەنگ بمرێت.
بنووسن، شیکاری بکەن، گفتوگۆ دروست بکەن و لە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا بکەن یاسا و سیاسەتێکی ڕوون بۆ پاراستنی زمانی کوردی و ناسنامەی هەولێر دابنێت.
ئەگەر ئێمە، خاوەن قەڵەم و بیر، بێدەنگ بین، کێ دەنگی ئەم نیگەرانییە دەگەیەنێت؟
ئەمڕۆ کاتی نووسینە، هه‌رکه‌سێ  لە کوردستان دەژیت دەبێ فێری کوردی بێت بە زمانی کوردی لە بازاره‌کانی کوردستان کاری رۆژانەیان تێپەڕینن.
هەر وتارێک، هەر بابەتێک و هەر دەنگێک دەتوانێت هەنگاوێک بێت بۆ پاراستنی هەولێر و ناسنامەی کوردستان.
با قەڵەمەکانمان ببنە بەرگری لە زمان و ناسنامەی خۆمان. 

 

نووسینێک، بۆ وروژاندنی شه‌قام له هه‌وڵیر بۆ  هاندانی خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی به کوردی قسه‌ بکه‌ن نه‌ک به‌ زمانه‌کانی بێگانه‌.