له میانی ئه‌و دیداره‌دا، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌رۆشی خۆی بۆ ره‌وشی ته‌ندروستیی سۆران کامه‌ران دووپات کرده‌وه و رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تاوه به بایه‌خه‌وه چاودێری ره‌وشی ته‌ندرووستیی سۆران کامه‌ران و سه‌رجه‌م بریندارانی په‌لاماره‌کانی سه‌ر کۆیه و پردێ و زڕگوێزی کردووه و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌کانی راسپاردووه هه‌رچی پێویست بێت بیکه‌ن بۆ رزگارکردنی ژیانی برینداره‌کان.
سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، دووپاتی کرده‌وه، که ته‌ندروستیی و ژیان و سه‌لامه‌تی رۆژنامه‌نووسان له هه‌موو شتێک گرنگتره.
گوتیشی: "سه‌ره‌تا زۆر خه‌مبار بووم به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی شه‌هیدبوونت و سوپاس بۆ خودا، که هه‌واڵه‌که راست نه‌بوو."
له به‌رامبه‌ردا، په‌یامنێری کوردستان24، سۆران کامه‌ران، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕی و دووپاتی کرده‌وه، که له یه‌که‌م چرکه‌ساتی رووداوه‌که‌وه، هه‌ستی به‌و بایه‌خپێدان و چاودێرییه‌ی سه‌رۆکی حکوومه‌ت کردووه و سوپاس و پێزانینی بۆ په‌رۆشی خه‌ڵکی کوردستانی به گشتیی ده‌ربڕی.