حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لهبارهى پێکدادانى چهکداریى ههردوو باڵهکهى کۆمهڵه لهسنورى پارێزگاى سلێمانى ههڵوێستى خۆى ڕاگهیاندو ڕایدهگهیهنێت، شەڕەکەی زڕگوێز لەبەرژەوەندی هیچ لایەکدانییەو ئامادەین بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە... دهقی پهیامهکه:
بەپێی ئەو هەواڵانەی لەپێوەندی لەگەڵ ناکۆکییەکانی ئەم دواییانەی نێو ڕێزەکانی کۆمەڵە پشتڕاست کراونەتەوە، بەداخ و نیگەرانییەکی زۆرەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١ی پووشپەڕی ١٤٠ ٢ی هەتاوی (٢٢ی جولای ٢٠ ٢٣ی زایینی) ڕەوتی گرژییەکان کێشاویەتە هێرشبردن و تەقەکردن کە لە ئاکامدا دوو هاوڕیی کۆمەڵە گیانیان لەدەست داوە و برینداریشی لێ کەوتۆتەوە.
لەو پێوەندییەدا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی ئەوپەڕی ناڕەحەتی و نیگەرانیی خۆی لەو ڕووداوە کە لەو هەلومەرجە هەستیارەدا هاتۆتە گۆڕێ، داوا لە لایەنە ناکۆکەکان دەکا دان بە خۆیاندا بگرن و ڕێگا نەدەن دۆخەکە لەوە تاڵتر و ئاڵۆزتر بێ. چونکی ئەوەی ڕووی دا نە لە بەرژەوەندیی کۆمەڵە و نە لە بەرژەوەندیی بزووتنەوەی کورددایە و نە ڕێگاچارەیەکی شیاو بۆ چارەسەری مەسەلەکانە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پێناو هێورکردنەوەی وەزعەکە و پێشگرتن لە هەر جۆرە ئاڵۆزێیەکی دیکە ئامادەیی خۆی دەردەبڕێ.
بە هیوای هەستکردن بە بەرپرسایەتیی زیاتر و دڵسۆزانەی هەموو لایەک.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی بەڕێوەبەری
١ی پووشپەڕی ١٤٠ ٢