پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێکیان ده‌ستگیرکرد که ته‌قه‌ی له‌مه‌فره‌زه‌یه‌کی پۆلیسی‌دارستان کردبوو
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
مه‌فره‌زه‌کانی بنکه‌ی پۆلیسی به‌رزنجه‌ی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێکیان ده‌ستگیرکرد که ته‌قه‌ی له‌مه‌فره‌زه‌یه‌کی پۆلیسی‌دارستان کردبوو
دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێک ته‌قه له‌مه‌فره‌زه‌یه‌کی پۆلیسی دارستان ده‌کات، ده‌ستبه‌جێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو پاشوه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌کانی بنکه‌ی پۆلیسی به‌رزنجه‌وه ده‌ستگیربکرێت. هه‌روه‌ها توانرا ده‌ستبگیرێتبه‌سه‌ر چه‌کێک له‌جۆری ده‌مانچه‌و بڕێک فیشه‌ک‌و چه‌ند که‌لوپه‌لێکی تردا.
تۆمه‌تبار (هـ، ت، م) له‌دایکبووی 1993 لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو به‌پێی مادده‌ی 365 له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێکۆڵینەوەکانلەگەڵیدا بەردەوامە.
تۆمه‌تباری ناوبراو چه‌ند فه‌رمانێکی دیکه‌ی ده‌ستگیرکردنی هه‌یه‌و داواکراوه له‌لایه‌ن دادگاوه به‌پێی مادده‌کانی 446 و 22ی دارستان‌و 2ی‌خراپ به‌کارهێنانی ئامێره‌کانی په‌یوه‌ندیکردن.