دوو هاووڵاتیی دیکە لە بۆکان دەستبەسەرکراوان.
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی کاوە کۆڵە و برازاکەی قادر کۆڵە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە هەفتەی رابردوو گەیشتە ٢٠ کەس.