‎ پەیامنێری ئەلعەرەبییە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەورووپا بڕیارەکەی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوە دەکات بۆ پەسەندکردنی سزای ئابووری زیاتر بۆ سه‌‌‌ر ئێران.
‎سبەی چوارشەممە نوێنەرانی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران ئەنجام دەدەن.
‎یەکێتیی ئەورووپا لە زیاتر لە بۆنەیەکدا سەرکوتکردنی سیستماتیکی خۆپیشاندەرانی ئێرانی شەرمەزار کرد و بەڵێنیدا سزا بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێنێت کە بەرپرسیارن.  وه‌‌‌ک‎ دانانی سپای پاسداران لە لیستی گەمارۆکان
‎ ئەمە لە کاتێکدایە کە حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە یەکێتیی ئەورووپا بڕیارێک لەبارەی خستنەڕووی سوپای پاسدارانی ئێران لە پاکێجی نوێی گەمارۆکانی دژی تاران دەدات.
‎وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا، دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕایگەیاند کە کار بۆ سەپاندنی پاکێجێک لە سزا نوێیەکان لە ئارادایە.
‎ وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا ئامادەنەبوو وردەکاری زیاتر سەبارەت بەم پاکێجە نوێیە بخاتەڕوو.
‎ ئەم لێدوانانە دوای هەفتەیەک دێت کە ئۆلاف شوڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەو بارەیەوە وتی.
 
‎ شوڵتز توندوتیژی توندی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانی لە دژی خۆپیشاندەران شەرمەزار کردبوو و بە ڕاگەیاندنی پشتیوانی خۆی بۆ گەلی ئێران وتی: یەکێتیی ئەورووپا بیر لە سەپاندنی سزای زیاتر لە دژی تاران دەکاتەوە.
‎ شوڵز لە ٣١ی ئوکتوبه‌‌‌ر لە تویتێکدا نووسیویەتی، سزاکانی یەکێتی ئەوروپا گرنگن و لە ئێستادا بیر لە ڕێوشوێنی زیاتر دەکەینەوە.
‎ پێشتر یەکێتیی ئەورووپا سزای سەپاندبوو لە پێوەندی لەگەڵ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، هەروەها بەهۆی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لەلایەن ڕووسیا بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا.
‎وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالینا باربۆک، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی و یەکێتی ئەوروپا لە لێکۆڵینەوەدان بۆ دانانی سوپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.