لە سەردەمێکی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە بڵێسەی شەڕەکان و ڕووخانی ڕژێمەکان و گۆرانکارییە گەورەکان ناوچەکەداین ، هەڵەیەکی مەترسیدار بڵاو ئاگادارکردنەوەێکەەدەبێتەوە: ئەو بیرۆکەیەی کە ئیسرائیل “دۆستی ستراتیژی” کوردستانە و دەتوانێت ڕۆڵی ڕزگارکەر بگێڕێت. ئەم بیرۆکەیە نەک تەنها لەگەڵ ڕاستییە مێژوویی و سیاسییەکان ناگونجێت، بەڵکوو ئەگەر ببێتە باوەڕی گشتی، داهاتووی هەر پڕۆژەیەکی نەتەوەیی کوردی لە ناوەوە پووچەڵ دەکات.

ئەم بابەتە تەنیا ڕەخنەیەک نییە لە خیاڵات، بەڵکو ئاگادارکردنەوەیەکە بۆ گەلی کورد  و لە هەمان کاتدا ئامۆژگارییەکی ڕوونە بۆ بڕیاردەرانی ئیسرائیل.
ئەم خیاڵاتە ئاراستەی شۆڕش دەگۆڕێت و لە سەر بنەمای خۆڕاگریی ناوخۆیی دەردەچێت. ئەوانەی ئەمڕۆ ئاڵای ئیسرائیلیان بەدەستەوەیە و دروشمی "دۆستایەتی" دەڵێنەوە، ڕەنگە درک بەوە نەکەن کە سروشتی شۆڕشێک دەگۆڕن. شۆڕش ئیتر شۆڕش نییە کاتێک پشت بە چاوەڕوانی یارمەتی دەرەکی ببەستێت؛ دەبێتە پڕۆژەیەک کە ژیانی بەستراوەتەوە بە بڕیاری دەرەکییەوە، هیچ نەتەوەیەک بە “هیوا بە ئەوانی تر” ڕزگاری نەبووە. ئەمە یاسایەکی نەنووسراوی مێژووە.
ئاش بەتاڵ مێژوویەکی لەبیرنەکراو: لە ڕێککەوتنی جەزائیرەوە تا ئەمڕۆ. لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا ئیسرائیل شانبەشانی ئێرانی حەمە ڕەزا پەهلەوی پشتیوانی لە بزووتنەوەی  مەلا مستەفا بارزانی دەکرد. بەڵام ئەم پاڵپشتیە لە پابەندبوون بە کوردەوە نەبوو، بەڵکو بەشێک بوو لە دوژمنایەتیەکەی ئیسرائیل بەرامبەر عێراق، لەگەڵ ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی جەزائیر، هەموو شتێک لە شەوێکدا داڕما. پشتیوانی پچڕا، کورد بە تەنیا مایەوە و جارێکی دیکە یەک ڕاستی سەلمێندرا: لە سیاسەتدا، "هاوڕێی هەمیشەیی" نییە- تەنیا بەرژەوەندی هەمیشەییە.

پەکەکە و ئیسرائیل لە وەها هەلومەرجێکدا کە پارتی کرێکاران لە لیستی رەشی دەوڵەتانەی بوون کە بەرژەوەندیان لای تورکیە بوو  چاوەڕوان دەکرا ئیسرائیل لانیکەم هەڵوێستێکی سەربەخۆ و پرەنسیپی سەبارەت بە پرسی پەکەکە و  کورد  بگرێتەبەر؛ بێدەنگ نەبواین لەبەرامبەر گوشار لە دژیان. تەنانەت لە پرسی هەستیاری دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالاندا، هەرچەندە ڕۆڵی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل بە فەرمی نەسەلمێنراوە، بەڵام ئەم ئاستە لە بێدەنگی و هاوئاهەنگی لەگەڵ سیاسەتەکانی تورکیە  لەلایەن بیروڕای گشتی کوردەوە نەک وەک بێلایەنی، بەڵکو وەک جۆرێک لە پشتیوانی ناڕاستەوخۆ و خیانەت لە پرسێکی نەتەوەیی سەیر دەکرێت. سیاسەتێک لەو شێوەیە ئەو پرسیارە بنەڕەتییە بەهێزتر دەکات کە ئەو "دۆستایەتییە" گوماناوییە تا چەند ڕاستەقینەیە، لە کاتێکدا لە کاتە مێژووییەکاندا تەنانەت هەڵوێستێکی سیاسی ڕوونیش نابینرێت. 
ئەم جۆرە ڕەفتارانە هەر ئیدیعایەک بۆ "هاوڕێیەتی" بێباوەڕ دەکات و بۆشایی بێمتمانەیی قووڵتر دەکاتەوە.

لە کاتی هێرشەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا، کۆمەڵگەی ئێزیدی- بەشێک بەرچاو لە نەتەوەکەمان بە هۆی خیانەت بونە  قوربانی یەکێک لە تاوانە کارەساتبارەکانی ئەم سەدەیە. زۆرێک لە وڵاتان دانیان بەم تاوانەدا ناوە، بەڵام کنێست پێشنیارێکی بۆ ناساندنی ئەم جینۆسایدە لە ساڵی ٢٠١٨ ڕەتکردەوە، تا ساڵی ٢٠٢٦ ئەم هەڵوێستە نەگۆڕاوە.
ئەم هەڵسوکەوتە ئەوە دەردەخات کە تەنانەت لە بەرامبەر کارەساتێکی مرۆیی کە ڕاستەوخۆ نەتەوەی کوردی کردە ئامانج، "دۆستایەتیی گوماناوی" وەرنەگێڕا بۆ کردەی سیاسی ڕاستەقینە.

لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧دا، ئیسرائیل تاکە لایەنگری گشتی بوو. بەڵام ئەم پشتگیرییە لە کاتێکدا کە پێویست بوو بە کردارێکی ڕاستەقینە بوو، گۆڕا بۆ بێدەنگی. کوادۆستایەتی، بارزانیەکان دیسانەکەوە فریویان خوارد، بە شەوێک تەواوی هێزەکان بە ئەمری کاک مەسعود کشانەوە. ئەم بۆشاییەی نێوان “وشە” و “کردەوە” جەوهەری ڕاستەقینەی ئەم پەیوەندییە ئاشکرا دەکات.
[2026-03-17 21:04] .: تاقیکردنەوەی کۆتایی، دوای ڕووخانی ڕژیمی بەعسی بەشار ئەسەد، دەسەڵات بۆ ئەحمەد جەولانی ، پیاوێک کە پێشینەی هەیات تەحریر شام بوو دەیان ملوین دۆلار خەلاتی بۆ دانرابوو دەسبەسەرکراو وەک تیرۆریستێک: لە کاتی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان، کورد بە کردەوە بە تەنیا مایەوە. لە کاتێکدا تورکیا و قەتەر چالاکانە پشتگیریان لە هاوکێشە نوێیەکان کرد، ئیسرائیل لە شوێن بەرژەوەندیەکانی خۆی بوو. 
پەیامەکە ڕوونە  بۆ گەلی کورد، کوردستانی بون لە  ئەولەویەت و لە هیچ پرۆژەێکی دا بوونی نیە و  پەیامێکی ڕوون بۆ ئیسرائیل: دەبێت بە ڕاشکاوی بە داڕێژەرانی سیاسەت لە تەلئلیب بڵێن: سیاسەتی کورتخایەن، هەڵەی درێژخایەن. چاوپۆشیکردن لە گەلی کورد هەڵەیەکی ستراتیژییە لەکاتێکدا کورد تاکە هێزێکە لە ناوچەکەدا کە ڕەگ و ڕیشەی کۆمەڵایەتی قووڵی هەیە سەدان ساڵە بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتانە دەکات کە لەهەمان کات دوژمنی هاوبەشن و کۆڵنەدەرانە لە گۆڕەپانی خەبات بوون.
ئەگەر ئیسرائیل پیمانێکی درێژخایەن لەگەڵ کورد نەگرێتەبەر لە جێگەی  ڕێکارێکی  تاکتیکی، و بەخۆیدا نەچێتەوە لە سەر هاوپەیمانێکی بەهێز وەک کورد  ئەگەری لەدەست دەدات و خۆی لە هاوپەیمانییەکان دەبینێتەوە کە بەردەوام نین یا تا لەگەڵ حیزبێک خۆ دەبینێتەوە. 

 پرسێکی هەستیار: پشتیوانی لە ڕەزا پەهلەوی، یەکێک لە نیشانەکانی کە هیچ پرۆژەیەکی بۆ کورد لە داهاتوو پێ نییە، نزیکبوونەوەیەتی بە کەسێک  وەک رەزا پهلوی، کوڕی لە بنەماڵەێەک کە لە ڕابردوودا سیستەمێکی توتالیتاریزمی ئیرانیان دامەزراند و دژە  کورد ونەتەوەکانی دیکەی ئەم  جوغرافیا داسەپاوە بوون دۆستی پیمانی جەزائیر. هەر پڕۆژەیەکی سیاسی کە گەڕانەوە بۆ ئەو مۆدێلە پەهلەوی و مەرکز گرایی بێت  بە شێوەیەکی مۆدێرنیش، لەگەڵ ڕاستییەکانی فرەنەتەوەیی و  لەوانەش کێشەی کوردستان، دژایەتی هەیە. و ئەمەش بۆ گەلی کورد، هەر پرۆژەیەکی سیاسی کە هەوڵ بۆ گەڕانەوە بۆ ناوەندی‌گەرایی تەنانەت بە فۆرمێکی مۆدێرنیش- لەگەڵ واقیعە فرەنەتەوەییەکانی ناوچەکەدا ناکۆکەیە، بە پرسی کوردستانیشەوە.ئسرائیل لەم  ئەم جۆرە هەڵبژاردنە هێندەی دژی رژیمی مەلاکانە هێندەش بۆ ئێمەی کورد مەترسییە و بۆ گەلی کورد، هەرچەشنە بەرهەمهێنانەوەی ناوەندگەرایی و بێبایەخکردنی مافە نەتەوەییەکان هەڕەشەیە- نەک چارەسەر.
مەترسی ڕاستەقینە: میلیشیاکردنی شۆڕش

وابەستەبوون- تەنانەت دەروونیش- بە دەسەڵاتێکی بێگانە سەرەتای کەوتنە:

لە “نەتەوە”ەوە بۆ “ئامراز”    لە “شۆڕش”ەوە بۆ “میلیشیا
و ئەمەش ڕێک ئەوەیە کە دوژمنانی هەموو بزووتنەوەیەکی ئازادیخوازی دەیانەوێت.

میللەتی کورد دەبێت هەمیشە یەک ڕاستی لەبەرچاو بگرێت: هیچ ده سه ڵاتێک ئازادی به دیاری نادات.وە دەبێت بە ئیسرائیلیش بڵێین: ئەگەر بەڕاستی بەدوای سەقامگیری و ئاسایشی بەردەوامدا دەگەڕێیت لە ناوچەکەدا، لەبری یارییە کورتخایەنەکان، سەیری ئەو گەلانە بکە کە بۆ ئازادی خەبات دەکەن- نەک تەنها ئەو حکومەتانەی کە بۆ ماوەیەکی کاتی لەگەڵتدا هاوتەریب بن.
چی بکەین؟ 

لە بەرامبەر ئەم واقیعانەدا گەلی کورد و هێزە سیاسییەکان پێویستیان بە ستراتیژییەکی ڕوون و ئۆپەراسیۆنی هەیە:

پشتیوانی بۆ هێزی ناوخۆ و پشتبەستن بەخۆ، چاوەڕوانی یارمەتی نەکردن لە هێزەکانی دەرەکی
دروستکردنی یەکێتی نیشتمانی و هاودەنگی ڕاستەقینە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی درێژخایەن
ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەسەر بنەمای متمانە و بەرژەوەندی هاوبەش نەک وابەستەیی
بەهێزکردنی هێزی سیاسی و سەربازی ناوخۆیی بۆ ئەوەی لە دااتوودا  پێگەی دەسەڵاتمان هەبێت
پێداچوونەوە بە گوتاری نەتەوەیی لەسەر بنەمای متمانە بەخۆبوون و چاکسازییە ناوخۆییەکان

پەیامەکی ستراتیجی بۆ کورد
کوردستان پێویستی بە گۆڕانکاری لە بیرکردنەوە و پراکتیکدا هەیە:
لە عەقڵی "چاوەڕوانی پاڵپشتی دەرەکی"ەوە بگوازرێتەوە بۆ عەقڵی "بنیاتنانی دەسەڵاتی ناوخۆیی":
یەکگرتوویی ڕاستەقینە تەنها لە نێوان هێزەکانی ناوخۆ و یەکگرتوودا دروست دەبێت
نەتەوەیەک کە هێزێکی سەربەخۆی نەبێت، هەمیشە لە گەمەی سیاسەتی دەرەوەدا لاوازە
ئازادی ڕاستەقینە پرۆژەیەکی دەرەکی نییە، بەڵکو دەرئەنجامی دەسەڵاتی ناوخۆ و ئیرادەی نەتەوەییە
کوردستان دەبێ خۆی وەکوو کاریگەر و بڕیاردەر لە ناوچەکەدا جێگیر بکات، نەک تەنیا بابەتێک لە گەمە سیاسییەکانی ئەوانی دیکەدا.

کوردستان کاتێک بە سەربەخۆیی و ئاسایشی بەردەوام دەگات کە وەهم و وەهمەکانی دۆستانی بێگانە وەلا بن و متمانە بە هێز و ئیرادەی ناوخۆیی دروست ببێت.

کوردستان بە وەهم ئازاد نابێت. پێشمەرگە ئالاهەڵگری هیچ دەوڵەتێک نییە. کوردستان بە ئیرادەی خۆی و بە گەلی خۆی و بە پشت بەستن بە واقعیەتەکانی خۆی لە گۆڕەپانی خەباتە