ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لە وتارێکی تایبەتدا باسی لەوە کردووە کە هەرێمی کوردستان دەتوانێت ببێتە بناغەی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
وتارەکە کە بڵاوکراوەتەوە، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان ڕێگایەکی سەقامگیر و پێشکەوتوو لە ناوچەکەدا پێشکەش دەکات.
ڕۆژنامەکە دەڵێت: دەبێت هاوپەیمانان پاڵپشتی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ بەدیهێنانی ئەم ڕۆڵە گرنگە.
ئەم هەڵسەنگاندنە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە تووشی ناسەقامگیری و ململانێیە، و هەرێمی کوردستان وەک نمونەیەکی سەربەخۆیی و ئاشتی دادەنرێت.