چین پێش کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا و چین لە پەکین ڕەخنە لە واشینگتن دەگرێت و بەرگری لە مافی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران بۆ وزەی ئەتۆمی ئاشتیانە دەکات.
وەزیری دەرەوەی چین، وەنگ یی، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی عەباس عەراقچی لە پەکین داوای ئاگربەستی دەستبەجێ و تەواوی کردووە و ڕەتی کردووەتەوە کە ڕژێمی تێرۆریستی ئێران بەرەو چەکی ئەتۆمی بچێت.
وەنگ یی ڕایگەیاندووە کە پێشوازی لە بڕیاری ڕژێمی تێرۆریستی ئێران دەکات بۆ ئەوەی چەکی ئەتۆمی پەرەپێنەدات و پلانی چوار خاڵی سەرۆک کۆماری چینی پشتڕاست کردووەتەوە بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران.
پلانەکە بریتییە لە پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە ناوچەکەدا بە هاوکاری لە جیاتی ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان و پشت بەستن بە یاسای نێودەوڵەتی لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان.
وەزیری دەرەوەی چین جەختی کردووەتەوە کە شەڕ دەبێت بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت و دۆخی تەنگەدای هۆرمۆز دەبێت هەر زوو چارەسەر بکرێت و داوای ئاگربەستی دەستبەجێ و تەواوی کردووە.