ئیسرائیل  بە تەرخانکردنی ٣٥٠ ملیار  (نزیکەی ١١٩ ملیار دۆلار) بۆ کڕینی پێشکەوتووترین فڕۆکە جەنگییەکانی جیهان.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لیژنەی وەزیران بۆ کاروباری چەکدارکردن ڕەزامەندی داوە لەسەر کڕینی دوو فەوجی نوێ لە فڕۆکەی جەنگی، لە چوارچێوەی بەهێزکردنی هێزی ئاسمانی لە ساڵانی داهاتوودا.

 

قەبارەی گرێبەستەکان بە چەندین ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت و تێچووی جێگیرکردنی فڕۆکەکان، پاڵپشتی تەکنیکی و پارچەی یەدەگ و سیستمە لۆجستییەکانیش دەگرێتەوە.

ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمدواییە گرنگی هێزی ئاسمانی و ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی لە پاراستنی ئاسایشدا نیشانداوە و خێراکردنی چەکدارکردن پێویستە.

لیوا ئەمیر بەرعام، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بەرگری، جەختی لەوە کردەوە کە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە گۆڕاوەکان پێویستی بە ئامادەکاریی درێژخایەن و هاوکاری ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا هەیە.

چاودێران پێیان وایە ئەم پلانە پەیامێکی ڕوونی تەلئەبیبە بۆ هەڕەشە هەرێمییەکان و گۆڕینی هاوکێشەی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.