ئاژانسی هەواڵی فارس کە سەر بە ڕژێمی تێرۆریستی ئێرانە، ڕایگەیاندووە کە بەپێی بەدواداچوونەکانیان تا ئێستا هیچ نامەیەکی نوێی نووسراو لە نێوان تاران و واشنتۆن ئاڵوگۆڕ نەکراوە.

ئەم ئاژانسە دەڵێت: میدیا ڕۆژئاواییەکان بە ئامانجی دیاریکراو خەریکی گەورەکردنەوەی ئەم هەواڵانەن و بانگەشەکانی ئاکسیۆس و ڕۆیتەرز زیاتر بۆ کاریگەری لەسەر بازاڕە جیهانییەکان و دابەزاندنی نرخی نەوتە نەک ڕاستی و واقیع.

لە هەفتەی ڕابردوودا، ڕژێمی تێرۆریستی ئێران لە وەڵامی پلانە 9 خاڵییەکەی ئەمریکا، پێشنیازێکی 14 خاڵی پێشکەش کرد کە تێیدا هێڵە سوورەکان و دیدگای خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ڕێگەی لایەنی پاکستانییەوە گەیاندە واشنتۆن.

هەرچەندە ئاکسیۆس باسی لە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی یەک لاپەڕەیی کردووە، بەڵام سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن ڕژێمی تێرۆریستی ئێران هێشتا وەڵامی نامەی کۆتایی ئەمریکای نەداوەتەوە.